KDC

لە عێراق ژمارەی تووشبووانی ئایدز زیاد دەبێت

تاقیگه‌ی ناوه‌ندی عێراق، رایگەیاند، ژماره‌ی تووشبووان به‌ نه‌خۆشی ئایدز، له‌ عێراق به‌رز بووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری مه‌رجدار هه‌بێت، كه‌ هه‌ردوو هاوسه‌ر، پشكنینی ته‌واو ڤایرۆسه‌كان، ئه‌نجام بده‌ن.

محه‌مه‌د عیسا ئه‌لدیفاعی، به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی ناوه‌ندی عێراق، رایگه‌یاند، پشكنینی ئایدز، به‌ نووسراوی فه‌رمی ئه‌نجام ده‌درێت و،‌ ژماره‌ی تووشبووان له‌ وڵات هێنده‌ زۆره،‌ ناتواندرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت و به وردی ژماره‌یه‌ك دیاری بكه‌ین، ئاشکراىشی دەکا، کە ژماره‌ی تووشبووان به‌ ئایدز، گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌زاران كه‌س،  کە له ‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌كانی سەرجەم پارێزگاكانی عێراقەوە، چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌كرێت.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ بۆ رێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایدز له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تاقیگه‌ی ناوه‌ندی، توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كا، كه‌ له ‌كاتی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، پشكنینی ئایدز بۆ هه‌ردوو هاوسه‌ر بكرێت، ده‌بێت هه‌ردوولا بۆ ده‌ره‌نجامی پشكنینه‌كه‌، پابه‌ند بن.

دەشڵێت: ئایدز چاره‌سه‌ری بنبڕی نییه‌، نه‌خۆش ده‌توانێت له‌ رێگه‌ی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی، ئازاره‌كانی كه‌متر بكاته‌وه‌، چه‌ندین كه‌سیش به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئه‌وانه‌ی له‌ عێراق تووشی ئایدز ده‌بن، گرینگی به‌ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رییه‌كان ناده‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی ته‌ندرووستیان تێكده‌چێت، یا له ‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ پێشتر 6 مانگ جارێ ده‌رئه‌نجامی تووشبووه‌كان راده‌گه‌یەندرا، به‌ڵام ئێستا 3 مانگ جارێ ئه‌نجامی تووشبوون به‌ ئایدز، بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

___

جەرجیر

KDC

ڕیزبەندی ئەنجامی یانەکانی ئەوروپا

KDC

چەند ئامۆژگارییەک بۆ نەهێشتنی بۆنی پێ

KDC
KDC

FREE
VIEW