KDC

سەنتەرێکی تایبەت بە پێدانی ڤاکسین بۆ مامۆستایان دەکرێتەوە

به ‌ئاماده‌بوونى پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رپرسانی ته‌ندرووستی و په‌روه‌رده‌، بۆ خێراكردنى پڕۆسەی پێدانی ڤاكسین، له‌ رێوره‌سمێكدا، سه‌نته‌رى مامۆستایان بۆ ڤاكسین، له ‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی ته‌ندرووستى كرایەوە، كه‌ رۆژانە 500 مامۆستا دەتوانن‌ لێی ڤاکسین وه‌ربگرن.

ئه‌مڕۆ سێشەمە لە میانەی کردنەوەی سەنتەركی تایبەت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لە شاری هەولێر، ئومێد خۆشناو‌ پارێزگارى هه‌ولێر بۆ مێدیاکان، رایگەیاند: كردنەوەی ئەو سەنتەرە کارێکی زۆر گرینگە، کە‌ رۆژانە دەتوانێت 500 مامۆستا ڤاكسینی پێ‌ بدرێت، به‌وه‌ش ده‌توانن خزمەتی زیاتری مامۆستایانی شارەکە بكەن.

ئاماژەی بەوەشدا، کە دەیانەوێ له‌گه‌ڵ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن له ‌شاره‌كه‌یان، ته‌واوى مامۆستایان ڤاكسینیان وه‌رگرتبێت و، هیچ گرفتێكی تەندرووستی نەمابێت، تا مامۆستایان بەردەوامی به‌ پڕۆسه‌ى خوێندن بدەن.

___

ئێران : ئەو هاوڵاتیانەی ڤاکسین وەرناگرن سزا دەدرێن

KDC

نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە

KDC

وەزیری دارایی: دەتوانن کەرتی ئابووری و بازرگانی هەرێمی کوردستان ببوژێننەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW