وەزیری تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكا، کە تا ئێستا لە هەرچوار پارێزگاكە، 700 هەزار ژەم ڤاكسینی كۆرۆنا بە هاووڵاتیان دراوە.
سامان بەرزنجی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، تا ئێستا 700 هەزار كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە، لەو ژمارەیەش 460 هەزار كەس ژەمی یەكەمی وەرگرتووە و 240 هەزار كەسی دیکە ژەمی دووەمیان وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشدا، کە لە تەواوی پارێزگاكانی هەرێم 171 سەنتەری پزیشكی بۆ پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا بە هاووڵاتیان تەرخانکراون.
وەزیری تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەوەشی روونكردەوە، تا ئێستا 1 ملیۆن و 200 هەزار ژەم ڤاكسین بە هەرسێ جۆرەكەیەوە رەوانەی هەرێم كراوە.