ناوه‌ندێكی گه‌ردوونی سه‌ر به رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی لە بەرلین، كه ئه‌ركی سیستمی هۆشداری پێشوه‌ختەیە، له باره‌ی ڤایرۆسه نوێیه‌كان بۆ ئاینده، كرایه‌وه و، حکوومەتی ئەڵمانیاش بڕی 100 ملیۆن دۆلاری پێشکەش بە رێکخراوەکە کردووە.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ، له میانەی گوتارێكدا، كه له چوارچێوه‌ی كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد، ئاماژه‌ی به‌وهدا، ناوه‌نده‌كه ده‌سته‌به‌ری داتا، شیكردنه‌وه و هۆشداری له باره‌ی دۆخه ته‌ندرووستییه له ناكاوه‌كان ده‌كات و، ده‌بێته پردێك له نێوان ئه‌ورووپا و كیشوه‌ره‌كانی دیكه‌دا.
ئه‌نگێلا مێركڵ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، ته‌نیا له كاتی په‌تا جیهانییه‌كاندا نا، به‌ڵكو له بواری ته‌ندرووستییدا پێویستیان به پێكهاته‌ی گه‌ردوونی رێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانییه.
لای خۆشییه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی، تێدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسیۆس، رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی جیهان بتوانێت ئه‌و ڤایرۆسانه ده‌ستنیشان بكا، كه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه ببنه په‌تای جیهانی و، بتوانێت ئیداره‌ی مه‌ترسی په‌تا كاریگه‌ره‌كان بدا، پێویستی به‌وه‌یه له كاتی راسته‌قینه‌یاندا چاودێریی داتاكان بكا.
كه‌مپه نوێیه‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی، ده‌بێته ناوه‌ندی گه‌ردوونی سیستمی هۆشداری پێشوه‌خته له باره‌ی ڤایرۆسه‌كانی ئاینده و، ناوه‌ندی شێوازی نوێی شیكاری، چاودێریی و زانیاری هه‌واڵگری له باره‌ی په‌تاكان.
شایانی باسە، حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕی 100 ملیۆن دۆلاری پێشكه‌شی رێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه، کە به پێشكه‌وتووترین ئامێره پێویستییه‌كان به مه‌به‌ستی پێشبینی كردنی مه‌ترسییه‌كانی په‌تا و په‌تای جیهانگیر، هەروەها رێگریی كردن لێیان و، ده‌ستنیشان كردنیان، هاوکات ئاماده‌كاریی و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان، سەرجەم پێداویستییەکانی بۆ دابین ده‌كرێت