KDC

یونیسێف: مەترسی لەسەر تەندرووستی و گەشەی منداڵانی عێراق هەیە

رێكخراوی یونیسێف، لە راپۆرتێكدا، ئاشكرای دەكا، کە زیاتر لە نیوەی منداڵانی عێراق، ئاوی پێویستیان دەست ناكەوێ و، زۆرینەی خوێندنگەكانیش خزمەتگوزارییەكانی ئاویان تێدانییە، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندرووستی و گەشەی منداڵان بۆ داهاتوو دەبێت.

بەپێی راپۆرتەكەی یونیسێف كە لە مانگی ئابی 2021 بڵاوكراوەتەوە، نزیكەی سێ منداڵ لە هەموو پێنج منداڵێكی عێراق، ناتوانن ئاوی پاكیان دەست بكەوێت و، كەمتر لە نیوەی قوتابخانەكان خزمەتگوزاری سەرەكی ئاویان هەیە، بەوەش تەندرووستی منداڵان رووبەڕووی مەترسی دەكاتەوە و، هەڕەشە لە گەشە و داهاتوویان دەكات.

راپۆرتەكە، كە هاوكات بوو لەگەڵ هەفتەی جیهانی بۆ ئاو، ئاماژە بە هۆكارەكانی كەمی ئاو لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست دەكات، لە نێویاندا عێراق و باكووری ئەفەریقا، کە لە ئەنجامی زیادبوونی خواستی كشتوكاڵی و فراوانبوونی زەوی كشتوكاڵی پشت بەستوو بە ئاوی ژێر زەوی.

لەسەر ئاستی جیهانی، كەرتی كشتوكاڵ سەدا 70یان ئاو بە كاردەهێنێت، بەڵام وەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست ئەو رێژەیە زیاتر لە سەدا 80یە.

شیما سێنگوپتا، نوێنەری یونیسێف لە عێراق باسی لەوەکردووە، کە ئاستی كەم ئاوی لە عێراق، گەیشتووەتە مەترسی و، منداڵان ناتوانن گەشە بكەن و بگەنە توانای تەواوی خۆیان بەبێ ئاو، ئاماژەی بەوەشداوە، كاتی ئەوەیە هەندێ كار دەربارەی گۆڕانكاری كەشوهەوا و گرەنتی گەیشتنی ئاو بە هەموو منداڵێك بكرێت.

بەپێی راپۆرتەكە، گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا تەنیا هۆكاری كەم ئاوی نییە، بەڵكو هۆكاریشە بۆ كەم بوونەوەی ئاوی باران بۆ كشتوكاڵ و خراپبوونی كوالێتی ئاوی شیرینی یەدەگ.

لە عیراق وەرزی بارانبارینی 2020-2021، وشكترین وەرز بوو لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا و، هۆكار بوو بۆ دابەزینی شەپۆلی ئاوی دیجلە بەرێژەی سەدا 2

___

ھەناسەکەم : !!

KDC

سەفەرێک بۆ سۆراغ کردن !!!

KDC

یارییەکانی ئەمڕۆی خولە نێوخۆییەکانی ئەوروپا 

KDC
KDC

FREE
VIEW