KDC

قەڵەوی ئەم سوودەی هەیە

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ، كێشی زیادە, مرۆڤ لە بەشێك نەخۆشییە كوشندەكان رزگار دەكات، وەك هەوكردنی بەكتریای سەخت.

بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆی گۆتەنبێرگی سویدی، لێكۆڵینەوە لە 2 هەزار و 196 كەس كراوە، دەركەوتووە ئەوانەی كە كێشیان زیادە و ناوقەدێكی قەڵەویان هەیە، كەمتر ئەگەری گیان لە دەستدانیان بە هەوكردنی بەكتریای سەخت هەیە.

ئەوەش هاتووە، 26%ی ئەوانەی تووشبووی هەوكردنی بەكتریای سەخت بوون و، كێشیان ئاسایی بووە لە ماوەی ساڵێكدا گیانیان لە دەستداوە، بەڵام ئەوانەی كێشیان زیاتر بووە 9% بۆ 17%یان گیانیان لە دەستداوە.

دكتۆر ئایسا ئالیسۆ، نووسەری توێژینەوەكە، بە رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی گوتووە، لە زۆرینەی نەخۆشییەكاندا، كێشی زیاد و قەڵەوی مەترسییە، بە تایبەتی جۆرەكانی شێرپەنجە و نەخۆشیەكانی دڵ و ملولەكانی خوێن، هەروەها بە تایبەتی تر كۆرۆنا، بەڵام لەگەڵ هەوكردنی بەكتریای سەخت بابەتەكە پێچەوانەیە



___

ساتێک ..!

KDC

ئافرەتی شۆرشگێڕی كورد(قەدەم خێر)ی فـەیلی

KDC

پێنج ئەندامی کۆنفدراسیۆن وناوەندی ڕەوەندی کوردستانی شەرەفی ئەندامێتی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتیان وەرگرت

nusar1
KDC

FREE
VIEW