KDC

ئەمەریکا لەگەڵ دانەغاز رێککەوتنێک دەکات

دەزگای دارایی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمەریكا بۆ فراوانكردنی پیشەسازی غاز لە هەرێمی كوردستان، رێككەوتنێكی دارایی بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار واژۆ دەكات.

كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێ، كۆمپانیای سنوورداری پێرڵ پترۆلیۆم، ئەو كۆنسۆرتیۆمەی لە لایەن هەردوو كۆمپانیای ئیماراتی دانەغاز و كرێسنت پترۆلیۆمەوە ڕابەرایەتی دەكرێت، رێكەوتنێكی بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار لەگەڵ دەزگای دارایی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمەریكا (DFC) واژۆکردووە، بە مەبەستی دابینكردنی بودجەی پێویست بۆ كارەكانی فراوانكردنی گەورە لە كێڵگەی غازی كۆرمۆری هەرێمی كوردستان، رێکكەوتنە داراییەكە بودجەی پێویست بۆ پڕۆژەی فراوان كردنی كۆرمۆر دابین دەکا.

راشیانگەیاندووە، كۆی تێچووی پڕۆژەكە 630 ملیۆن دۆلاره لە پێناو زیادكردنی توانای بەرهەمهێنان بە رێژەی 50% بۆ 690 ملیۆن پێ سێجا رۆژانە لە نیسانی 2023ەوه.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پڕۆژەی KM-250 یەكەم قۆناغی پڕۆژەی فراوانكردنی دوو هێڵی بەرهەمهێنانە لە كورمۆر، جگە لە هەڵكەندنی بیرە نوێكان، كە ئامانج لێی بەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنانە بۆ گەیشتن بە یەك ملیار پێ سێجا لە رۆژێكدا، كارەكان لە مانگی نیسانی 2021 دەستیانپێكردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ساڵی رابردوو بەهۆی پەتای كۆرۆناوە راگیرابوون، ئێستا لە بواری جێبەجێكردندان، بە ئامانجی تەواو بوون تا مانگی نیسانی 2023.

بەپێی راگەیەندراوەكەی كۆمپانیای دانەغاز، كۆی وەبەرهێنانی كۆمپانیا ئەمەریكاییەكە لە كۆرمۆر، تا ئەمڕۆ 2.1 ملیار دۆلار تێپەڕدەكا، لەگەڵ كۆی بەرهەمی كەڵەكە بوو بە بڕی زیاتر لە 341 ملیۆن بەرمیل هاوتای نەوت لە غازی سرووشتی و شلەكان.

___

ترسی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا لەئەوروپا ،روسیا ڕێژەی پێوانەی لە توشبوان تۆمارکرد و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش هۆشداری دەدەت

KDC

گوانیۆ بوو بەیەکەم شۆفێری چینی لە مێژووی فۆرملا وەن

KDC

بەریتانیا گەورەترین تاقیگایی ٥٠ جۆری شێرپەنجە پێش دەرکەوتنی نیشانەکانی ئەنجام دەدات

KDC
KDC

FREE
VIEW