١- خواردنی ماست ڕێگری ده‌كات له كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له ناوچه‌ی كه‌مه‌ر (سك)
٢-ماست كۆمه‌ڵه به‌كتریای سوود به‌خشی تێدایه، كه هاریكارە له كرداری هه‌رس و رێگری له ئاوسان، هه‌روه‌ها گه‌ده پاك دهكاتەوه له پاشه‌ڕۆی زیان به‌خش.
٣-پێكهاته‌كانی ماست چه‌وری نێو ماسولكه‌كان ده‌سوتێنێت و ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كا، چونكه ماست ده‌وڵه‌مه‌نده به كالیسیۆم، كه یاریده‌ده‌ره له سوتاندن و به‌كارهێنانی چه‌وری.
٤- ماست مه‌ترسییه‌كانی شێرپەنجەی كۆڵۆن كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌كات.
٥-پێكهاته‌كانی ماست رۆڵ ده‌بینێت له دابه‌زاندنی ئاستی جۆره خراپه‌كانی چه‌وری (LDL) له خوێندا.
٦- به‌رگری دژی ته‌نینه‌وه‌ی مشه‌خۆره‌كان درووست دەکات.
٧- هه‌ندێ پڕۆتین له پێكهاته‌ی ماستدا هه‌یه، كه په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت
٨-رێگر ده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری دیواری لووله‌كانی خوێن، به تایبه‌ت ئه‌و خوێنبه‌رانه‌ی كه خوێن بۆ دڵ و مێشك ده‌به‌ن.
٩-گه‌ده به‌هێز ده‌كا و رێگری له سكچوون دەکا و پله‌ی گه‌رمی له‌ش جێگیر ده‌كات.
١٠- رۆڵ ده‌بینێت له چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی جگه‌ر و گورچیله.
١١- مرۆڤ ده‌پارێزێت له با كردن، غازات.
١٢- هاریكار ده‌بێت له دابه‌زاندنی كێش.
١٣- ئێسكه‌كانی له‌ش به‌هێز ده‌كات و رێگری له پووكانه‌وه‌ی ئێسكه‌كان دەکا، چونكه رێژه‌یه‌كی زۆر كالیسیۆمی تێدایه.
١٤-به هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر كالیسیۆم، ماست سوودی زۆره بۆ به‌هێزكردنی به‌رگه ئێسكی ددانه‌كان.