میدیاكانی چین، دۆزینه‌وه‌ی مۆڵگه‌یه‌كی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان له وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاند، كه 24 كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی شینخوای چینی، رایگه‌یاند، كه له هه‌رێمی فوجیان، شه‌ش حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراون و، 18 كه‌سیش هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانیان تێدا ده‌ركه‌وتبێت.
ئاژانسه‌كه له زاری ده‌سته‌ڵاتدارانی نێوخۆییه‌وه بڵاویكردووەتەوە، كه مۆڵگه‌یه‌كی نوێی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له قه‌زای سینیۆی نزیك شاری بوتیان ئاشكرا بووە.
ئاماژه‌ی بهوشداوە، كه دوای ئاشكرابوونی یه‌كه‌م حاڵه‌ت، پشكنین بۆ 81 هه‌زار و 938 دانیشتووی ئه‌و شوێنه كراوه.