KDC

سویسرا ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا سنورداردەکات


سۆران حەسەن ..
ئێستا سویسرا ڕووبەرووی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید ١٩ دەبێتەوە ،بەپێی دوایین لێدوانی وەزیری تەندروستی سویسرا لە کاتی ئێستادا سویسرا ڕووبەڕوی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا بۆتەوە
بەرزبوونەوەی ڕێژەیی توشبووان بەپەتایی کۆرۆنای گۆراو (دەلیتا )نیگەرانی دروستکردووە ،ڕێژەیی توشبووان ڕۆژانە لە سەرجەم کانتۆنەکانی سویسرا نزیکەی٢٥٠٠ کەسە ،ئەم ڕێژەیە لە کۆتا مانگی شەشی ئەم ساڵەوە ڕێژەیی توشبووان بەرزبۆتەوە بەتایبەت لە نێوان گەنجان و لاواندا لەنێوان تەمەنی ١٠ بۆ ٢٩ ساڵی ،ئەمەش یەکەی چاودێری لە نەخۆشخانەکان ڕێژەیی وەرگرتن لە هەفتەیکدا بۆ ٦٥ کەس زیادەکات ،کەبۆتە نیگەرانی لەلایی فەرمانگەیی تەندروستی سویسرا گەر ڕێژەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت بارودۆخەکە قورستردەبێت
ئەمەو ئەنجومەنی تەندروستی فیدراڵی سویسرا ڕۆژی ٨ ی ئەم مانگە بڕیاری دا کەڕێکارەکانی خۆپارێزی تا ٢٢ مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ بە شێوەیی بێت
بروانامەی ڤاکسینی کۆڤید ١٩ لە سەرجەم. کانتۆنەکان کاریپێبکرێت بەجۆرێک لەهەر شوێنکی کۆبوونەوە داخراو بەبێ بروانامەیی ڤاکسین ڕێپێدراو نییە وەک (چێشتخانەکان ،خوادنگەکان،هۆتێل ،بار و مەیخانەو یانەکانی شەوانە،سینەما هەر کۆبونەوەیەکی ڕۆشبیری یاخود هەر بۆنەیەکی تر لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن کارەکان سەرپشککران لەوەیی کارمەندەکانی لەوەرگرتنی یان وەرنەگرتنی ڤاکسین ببەخشێت یان نا ،کانتۆنەکانیش بڕیار لەسەر ڕێوشوێنی زانکۆکان دەدەن هەروەها ئامادەکردنی پرۆژەیەکش بۆ هەفتەیی داهاتوو کەڕێگەی چوون ناوسویسرا سنوردار دەکات تەنها ئەوانە دەتوان بێنە ناسویسرا کە بڕوانامەیی ڤاکسینیان هەیە
هەر لەبارەیی ڤاکسینی کۆرۆنا کە لەوپێش کانتۆنەکان سرپشککران لە بەرامبەر ڕێوشوێنی پێویست تا هاوڵاتیان بە ئاسانترین ڕێگا بتوانن ڤاکسین وەرگرن
لەئەمڕۆ دووشەممەوەکانتۆنی بازل شتاد بڕیاریان دا بە دابینکردنی پاسی ڤاکسین (Impfung Bus) لە زۆربەیی مەیدانەکان (Platz) ناو شاری بازل شتاد،ڕۆژانی دووشەممە و سێشممە لە کاژمێر ١٤:٠٠ بۆ ١٨:٠٠ لە مەیدانەکانی (کلاراپلاتز ،مارکتپلاتز ،بارفوسەپلاتز ،مێرتۆپێنهایم پلاتز ،پیتەرپلاتز و گراند گازینۆ )دەوەستن پاسەکانیش بە شێوەی بەشی ژێرەوە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین قاتی سەرەوەش بۆ وەرگرتنی ١٥ دەقیقە چاودێری بەکاردێت
جێی ئاماژەیە ئەم پرۆسەیە تا ١٠مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت بەشێوەیەک زۆرترین دانیشتوانانی ئەم کانتۆنە بە ئاساترین ڕێگا سوود لە وەرگرتنی ڤاکسین وەرگرن

سەرچاوە:-
SRF
Swissinfo
TeleBasel

___

سوودەکانی گۆیژ

KDC

چەتر کورتە چیرۆک

KDC

٭ لە حەوشەوە ٭

KDC
KDC

FREE
VIEW