KDC

جەرجیر

جەرجیر یەکێکە لەو سەوزانەى چەندان سوودى گرنگى هەیە، هەربۆیە بۆ تەندروستى لەش و دەرونى تاک پێویستە.
جەرجیر لە ناو خەڵکیدا بەوە ناسراوە کە یارمەتى مرۆڤەکان دەدات کێش کەمبکەن و بۆ لایەنى سێکسى تاکەکانیش بەسوودە، بەڵام جگە لەمانە چەندان سوودى گرنگى تریشى هەیە کە پێویستە بیانزانن.
خواردنى جەرجیر دەبێتە هۆى بەهێزبوونى سیستەمى بەرگرى و دەتپارێزێت لە نەخۆشییەکان.
کار دەکاتە سەر بارى دەروونى و واى لێدەکات دڵخۆشترببێت، چونکە هۆڕمۆنى سیرۆتۆنین دەردەکات کە بە هۆڕمۆنى دڵخۆشى ناسراوە.
بەسوودە بۆ تەندرووستى سیستەمى دەمار و مێشک.
کار دەکاتە سەر سووتاندنى چەورى و دەبێتە هۆى کەمکردنى کێش.
دەتپارێزێت لە تووشبوون بە وەرەم و خانە شێرپەنجەییەکان لەناودەبات.
دەتپارێزێت لە قورحەى گەدە.
لەش بەهێز دەکات و دووریدەخاتەوە لە ئێسکە نەرمە و کەمخوێنى.
دژى هەستیارى پێستە، چونکە ماددەى فیلاگرینى تێدایە کە نەمانى ئەم ماددەیە لە لەشدا دەبێتە هۆى وشکبوونەوەى پێست و سووربوونەوەى.
جەجیر یەکێکە لەو ڕووەکانەى لە کۆمەڵەى سەوزەکانە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A کە هەر ١٠٠ گرامێک لە جەرجیر ٢٣٧٣ یەکەى تێدایە، %٧٩ ى پێویستى ڕۆژانەى مرۆڤ لە ڤیامین A دابین دەکات، ئەمە جگە لەوەى ڤیتامی K تێدایە. هەروەها دەوڵەمەندە بە کلۆرۆفیل و یەکەکانى فیتۆ و ڤیتامین C ، جگە لە ٨ جۆر ئاسن کە بریتین لە ئاسن و زینک و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم و منگەنیز و فۆسفۆر و سیلینیۆم و کالسۆم…

___

وەزیری تەندرووستی: 700 هەزار ژەم ڤاکسین بە هاووڵاتیان دراوە

KDC

بۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت 74 دۆلاری تێپەڕاند

KDC

“وڵاتانی رۆژئاوا وەک باخچەیەکی ستراتیژی لە ھەرێم دەڕوانن”

KDC
KDC

FREE
VIEW