KDC

کاتی خستنە نێو بازاڕی ئایڤۆن 13

کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنگرەیەکیدا (Apple Event) کاتی بڵاوکردنەوەی ئایفۆنی ١٣ی پرۆماکس و ھەندێک لە بەرھەمە تەکنەلۆژیاکانی بۆ میدیا جیھانییەکان دیاریکرد، لە کاتی گەیشتنیشیدا بۆ هەرێمی کوردستان پێدەچێت نرخەکەی لەنێوان ١٨٠٠ -٢١٠٠ دۆلار بێت، ئەو کۆنگرەیە لە ژێر ناوی “California Streaming” بەڕێوەچووە و، تێیدا نوێترین بەرھەمیان ئاشکراکردووە، کە بنکەی سەرەکەیان لە کالیفۆرنیای ئەمەریکایە، بەرھەمەکانیش بریتین لە: iPad: نرخەکەی لە ٣٢٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات و، ھەفتەی دابێت دەخرێتە بازاڕەوە.

. iPad mini: نرخەکەی لە ٤٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات و ھەفتەی دابێت دەکەوێتە بازاڕەوە.

 Apple Watch Series ٧: نرخەکەی ٣٩٩ دۆلارە و لە پایزدا دەخرێتە بازارەوە.

 iPhone ١٣ Mini: نرخەکەی لە ٦٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات.

 iPhone ١٣: نرخەکەی لە ٧٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات.

 iPhone ١٣ Pro: نرخەکەی لە ٩٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات.

 iPhone ١٣ Pro Max: نرخەکەی لە ١٠٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات. 

وابڕیارە ھەموو بەرھەمە نوێیەکانی ئایفۆن، لە ٢٤ی ئەیلوول بخرێتە بەردەست ھەوادارەکانی ئەو جۆرە بەرھەمە، ئەمە لەکاتێکدایە ئایفۆنی ١٣ی پرۆماکس، هێشتا نەگەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و، پێشبینی دەکرێت نرخەکەی لەنێوان ١٨٠٠ -٢١٠٠ دۆلار بێت. ئایفۆنی ١٣ی پرۆماکس بە پێنج رەنگی جیاواز دەبێت و پاترییەکەی بەشی ٢٨ کاتژمێر کارکردنی بەردەوام و تەماشای ڤیدیۆ دەکات.

___

داهاتووی رۆنالدۆ لەگەڵ یۆفانتۆس

KDC

یارییەکانی ئەمڕۆ

KDC

کەپرێک لەکەناری ڕوبار ی خەیاڵ

KDC
KDC

FREE
VIEW