KDC

عێراق قەرزی دەرەکی کەم دەکاتەوە

وەزیری پلاندانانی عێراق دەڵێ، بە مەبەستی کەمکردنی باری قەرز لە سەر ئابوورییان، وڵاتەکەی قەرزی دەرەکی کەم دەکاتەوە.

خالید نه‌جم به‌تال، وه‌زیری پلاندانی عێراق رایگه‌یاند، سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و راسپارده‌كانی حكوومه‌ت، به‌ ئاڕاسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كییه‌ بۆ كه‌مترین ئاست، ئامانجیش لێی سووكردنی باری قه‌رزه‌ له‌سه‌ر ئابووری نیشتمانی.

وه‌زیری پلاندانی عێراق روونیشی کردەوە، کە قه‌رزی ده‌ره‌كی بۆ دوو حاڵه‌تی زۆر پێویست ده‌بێت، یه‌كه‌میان بۆ ئه‌وه‌یه‌‌ پڕۆژه‌یه‌كی گرینگ هه‌بێت، دووه‌میشیان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پاره‌ی كاش بۆ پڕۆژه‌كه‌ به‌رده‌ست نه‌بێت.

جێگای ئاماژه‌پێدانه‌ قه‌رزه‌كانی سه‌رعێراق 100 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه‌

___

هەفتەیەکی نوێ لە یاریەکانی خولە گەورەکانی ئەوروپا
یاریەکانی ڕۆژی شەممە

KDC

بەهارات رووبەڕووی شێرپەنجە دەبێتەوە

KDC

یاریەکانی ئەم هەفتەیە

KDC
KDC

FREE
VIEW