KDC

چین ئامێرێکی پێشکەوتوو بۆ ناسین و زانینی باری دەروونی کەسەکان بەکار دێنێت

وڵاتی چین بە ئامێرێکی پێشکەوتوو بۆ سڕینەوەی دەموچاو و ناسینەوەی کەسەکان و شیکردنەوەی باری دەروونییان بەکار لە هەرێمی شینگیانگی رۆژئاوای ئیگۆر بەکار دێنێت و، کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانیش بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی نێودەبات.

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، داوا دەکا، وڵاتی چین بەكارهێنانی تەكنۆلۆژیای زیرەكی دەستكرد رابگیرێت، بەو پێیەی مەترسی گەورە لەسەر مافەكانی مرۆڤ درووست دەك، چونکە لەگەڵ یاساكانی مافی مرۆڤ ناگونجێت، هاوکات ئەو تەكنۆلۆژیایە كاریگەری خراپی لەسەر مافەكانی مرۆڤ دەبێت.

پێشتر نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتێكدا هۆشداری داوە لە چۆنێتی خێرا بەكارهێنانی ئەو بەرنامانە، كە كاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان دەبێت، بەبێ گرەنتی گونجاو لە پارێزگارییان.

چین یەكێ لەو دەوڵەتانەیە كە ئامێرەكە بەكاردەهێنێت بۆ سڕینەوەی دەموچاو بۆ ناسینەوەی كەسەكان و، شیكردنەوەی باری دەروونی و سۆزداری و تێگەیشتن لە جووڵە و گوتەكانیان، بەتایبەت لە هەرێمی شینگیانگی رۆژئاوای وڵات، كە زۆینەی ئیگۆرە موسڵمانەكانی تێدا دەژین

___

سودەکانی ترێ

KDC

شێوەی گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا ئۆمیکرۆن

KDC

بزانە لە ئێران چەندین کەس دوای وەرگرتنی هەردوو ژەمە ڤاکسینەکە بە کۆرۆنا مردوون

KDC
KDC

FREE
VIEW