KDC

بەرزی نرخی غاز گۆشت لە بەریتانیا ناهێڵێت

بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی غاز لە بەریتانیا، گۆشت نامێنێت، هاووڵاتییانیش نیگەرانن لە سەرهەڵدانی کەمبوونەوە و نەمانی گۆشت.

بەرهەمهێنەرانی ماددە خۆراكییەكان لە بەریتانیا، هۆشدارییان لە نەمانی گۆشتدا لە ماوەی دوو هەفتەدا و، بۆ ئەو مەبەستەش پەیامێكیان ئاڕاستەی وەزیری ئابووری بەریتانیا كواسی كوارتنگ کرد.

بەپێی راپۆرتی بەرهەمهێنەران، بەرزبوونەوەی نرخی غاز، كاریگەری گەورەی درووستكردووە لەسەر بەرهەمهێنانی ماددەی خۆراكی و، دەگاتە حاڵەتی وەستان و نەمانی گۆشت بە تەواوی لە وڵاتدا.

كۆمپانیای ئۆكادۆ یەكێك لە بەرهەمهێنەرانی گۆشت، ئاماژەی بەوەداوە، کە سفرەی خوانی جەژنەكانی سەری ساڵ بێ گۆشت دەبن، ئەمە رەوشی خراپی بەرهەمهێنانی گۆشتە لە بەریتانیا.

بەپێی راپۆرتی میرۆر ئەو كۆمپانیایە، بە هۆی کەمی غازەوە، ناتوانێت گۆشتی بەستوو پێشكەش بكات و، بەشێكیش لە كارگەكانی بەریتانیا بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی غازەوە داخراون.

___

سوودەکانی شیری دایک بۆ منداڵەکەی

KDC

لە ترسنۆکیم سەرسام مەبە

KDC

زۆر خواردنی میوە دەبێتە هۆی قەڵەوی و شەکرە

KDC
KDC

FREE
VIEW