KDC

ئێران شەش مانگە موچەی کرێکارانی ڕوانسەری نەداوە

دەیان کرێکاری شارەوانی روانسەر، لە سەرەتای وەرزی بەهارەوە هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە و ژیانیان لە بارودۆخیکی زۆر نالەباردایه.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، 92 کرێکاری بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی ڕوانسەر، شەش مووچەی مانگانەی خۆیان وەرنەگرتووە و، بەرپرسانیش تا ئێستا بێدەنگن.

یەکێ لە کرێکارانی شارەوانی ڕوانسەر، راگەیاندووە، کرێکارانی شارەوانی ڕوانسەر لە بارودۆخێکی زۆر نالەبار دەژین، سەرەڕای ئەوەی نرخی هەموو کەل و پەلەکان زۆر گرانن، ماوەی 6 مانگە هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە، ناچارن بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان و کەرەستە سەرەتاییەکانی ژیان، لە خزم و کەسوکار قەزر بکەن، تەنانەت دوکاندارەکانیش کەل و پەلیان بە قەرز پێنادەن.

شایانی باسە، بەرپرسانی شارەوانی و ئەنجوومەنی شار و تەنانەت قایمقامی ڕوانسەریش، گوێ بە داواکاری کرێکاران نادەن بێدەنگن.

___

زانایانی بەریتانیا ترسیان هەیە شەڕی دژ بە کۆڤید-19 بۆ هەمیشە بەردەوام بێت

KDC

ئەڵمانییەکان راوێژکاری وڵاتەکەیان هەڵدەبژێرن

KDC

پێنج ئەندامی کۆنفدراسیۆن وناوەندی ڕەوەندی کوردستانی شەرەفی ئەندامێتی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتیان وەرگرت

nusar1
KDC

FREE
VIEW