KDC

سوودەکانی خواردنی خورما

خورما یەکێکە لە خۆراکە بەسوودەکان و چارەسەری زۆر نەخۆشییە، هەر بۆیە گرینگە رۆژانە بیخۆیت و فەرامۆشی نەکەیت، لە رووی تەندرووستییەوە کاتێک گەدەت خاڵییە، خواردنی خورما سوودێکی زۆری هەیە، چونکە چارەسەرێکی سرووشتییە بۆ زۆر نەخۆشی.

سوودەکانی خورما لەسەر گەدەی خاڵی:
جەستە رزگاردەکات لە ژەهراوی بوون و زیانەکانی خواردنی ناتەندرووست، هاوکات رێگانادات تووشی قەبزی ببیت.
ددان بەهێز دەکا و لە کلۆربوون دەیپارێزێت و ئێسک بەهێز دەکات.
دڵ و خوێنبەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت، رێژەی شەکری خوێن یەکسان دەکاتەوە.
پێست لە چرچبوونی پێش وەختە دەپارێزێت و رێگا نادا وشک بێتەوە، لە هەمانکاتدا چاو لە کزبوون و هەر نەخۆشیەکی دیکە دەپارێزێت و بەهێزی دەکات.
چالاکیەکەی کرداری میزەڵدان و گورچیلە بەهێز دەکا، هاوکات گەدە و ریخۆڵە لە شێرپەنجە دەپارێزێت.
سەرنجت بەهێز دەکا و یارمەتیت دەدا بیرکردنەوەکانت رێکبخەیتەوە، لە رووی دەروونییەوە ئارامت دەکاتەوە، بەدرێژای رۆژیش وزە و هێزێکی زۆر دەبەخشێت بە لەشت.
یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدا و بۆ ماوەیەکی درێژ هەست بە تێری دەکەیت.
رێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن یەکسان دەکاتەوە و، کارەکانی جگەر چالاک دەکات.
چارەسەرێکی باشە بۆ نەخۆشییەکانی قورگ و کۆکە، هەوکردنی سییەکان.
خواردنی خورما یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەو خانمانەی دووگیانن، بۆ ئەوەی بە ئاسانی و سرووشتی منداڵیان ببێت.

___

یاریەکانی خولە گەورەکانی ئەوروپا

KDC

نەوت 79 دۆلاری تێپەڕاند

KDC

کاتژمێری بایۆلۆژی لەشی مرۆڤ چییە؟ چۆن ڕیتمی ژیانمان ڕێکدەخات ؟

KDC
KDC

FREE
VIEW