KDC

بە دوو حاڵەتی نێو دەم بزانە شەکرەتە

پێش وه‌خته‌ دیاریكردنی نه‌خۆشی شه‌كره‌ كارێكی ئاسان نییه‌، به‌ڵام زۆر گرینگه‌ كاتێك مرۆڤ هه‌ست به‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ده‌كا، پشتگوێی نه‌خا و به‌دوایدا بڕوات.

1- بۆنی ناخۆشی ده‌م:
دكتۆه‌ سیكا پزیشكی نه‌خۆشی شه‌كره‌یه‌ و ده‌ڵێ، بۆنی ناخۆشی ده‌م له‌ حاڵه‌تی هه‌وكردنی پووك، یا كلۆربوونی ددان ئاساییه‌ و پزیشكی ددان ئه‌وه‌ یه‌كلا ده‌كاته‌وه،‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆنی ده‌م هاوشێوه‌ی‌ بۆنی هه‌رمێی بۆگه‌ن بوو، ئه‌وه‌ مانای وایه‌ كه‌سه‌كه‌ ئاستی شه‌كری خوێنی گونجاو نییه‌ و، ئاستی كیتۆن له‌ له‌شیدا به‌رزبۆته‌وه،‌ چونكه‌ له‌ش چه‌وری سووتاندووه‌ له ‌جیاتی شه‌كر، به‌هۆی كه‌می ده‌ردانی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین له‌لایه‌ن په‌نكریاسه‌وه،‌ كه‌ بۆ تێكشكاندنی شه‌كر پێویسته‌.

2-هه‌وكردنی پووك و برینداربوونی:
تووشبووان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره،‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ هه‌وكردن و برینداربوونی پوكه‌، به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ ئاستی گلوكۆز له‌ خوێندا، واده‌كا نێو ده‌م ببێته‌ شوێنێكی شیاو بۆ گه‌شه‌ی‌ به‌كتریا، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی دیكه‌ی‌ ناخۆشی بۆنی ده‌مه‌.

بۆ پاراستنی ته‌ندرووستی پوكت، ئه‌م سێ رێنماییه‌ له‌بیر مه‌كه‌:
1- ددانت به‌ فڵچه‌ و په‌ت خاوێن بكه‌ره‌وه‌.
2- ڕۆژانه‌ دوو جار به‌ مه‌عجونێك كه‌ فلۆراید له‌ پێكهاته‌یدا هه‌بێت ددانت بشۆ.
3- سێ مانگ جارێك فڵچه‌ی‌ ددان شۆردنه‌كه‌ت بگۆڕه‌.

___

سەدان پزیشک و پەرەستار بە هۆی وەرنەگرتنی ڤاکسینەوە لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوە

KDC

ناسا یەکەم بەردی هەسارەی مەریخ دێنێتە سەر زەوی

KDC

نیشتمانێك نغرۆ لە غەدر

KDC
KDC

FREE
VIEW