KDC

شارەزایانی بواری تەندروستی :- جیهان لە چەند مانگی داهاتوو لەتوشبوون بە کۆڤید ١٩ نیگەرانە

هەندێک لە شارەزایانی بواری تەندروستی لەو بڕوایەیان کە ژمارەی توشبوان بە پەتایی کۆرۆنا لەچەند مانگی داهاتوو جێگایی نیگەرانییە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆرینەیان بە ئاسانی تێئەپرێنن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەیی (دیلی میل)ی بەریتانی کە پشت بەستن بە دابەزینی وەرگرانی ڤاکسینی کۆرۆنا بە تێپەربوونی کات و ئەو شێوەگۆراوەی کۆرۆنا (دەلتا )کە توانایی زوو بڵابوونەوەیەی خێرای هەیە ،لەوانەیە کە حاڵەتەکانی توشبوون لە چەند مانگی داهاتوو بەر فراوان بێت لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی توشبوان بەئاسانی تێئەپەرێنن هەندێکیان هەستیش پێناکرێت

بەپێی نوێترین لێکۆڵینەوە کە ڕۆژنامەیی تەندروستی (نیو ئینگلاند ) لە نێو کارمەندانی تەندروستی ئەوانەی کە هەردوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە بڵاویکردۆتەوە،کە چالاکی کاریگەری ڤاکسین لە چەند مانگی داهاتوو کەم دەبێتەوە ،بەهۆی بەهێزی و زوو بڵابوونەوەی شێوەی گۆراوی کۆڤید ١٩ (دەلتا ) کە بەستنی دەمامک پێوستیەکی گونجاو دەبێت

لەگەڵ ئەوەشدا وەرگرانی ڤاکسین کاریگەری زۆر باشی لە ڕێژەی توشبوانی خەتەرناک و مردووان کەم دەکاتەوە.

هەرلەم بارەوە دکتۆر ئەمیش ئەدالگا پسپۆری نەخۆشیە توشبوەکان لە زانکۆی هۆبکینز دەڵێت « لەوانەیە لە چەند مانگی داهاتوو هەموومان توشبین بە نەخۆشی کۆرۆنا »،بەڵام جەختدەکاتەوە کە هاوڵاتیان ڤاکسینی کۆرۆنا وەرگرن گەر گاریگەریش کەمبێت ».
ئەمەو دکتۆر جەین گیتس بەرپرسی دەزگایی تەندوستی کایسەر Family Foundation لەگەڵ زۆرتر بڵابونەوەی شێوە گۆراوەکان کۆرۆنا بە تایبەت دەلتا کە زۆتر ین بڵابونەویان هەیە لەوانەیە وەرگرانی ڤاکسینیش توشی ڤایرۆسەکەببن ،ئەمەش ئەکەوێتە سەر ئەو ناوچەیی کە لێی دەژیت و گەر بڵاوبونەوەکە فروان بێت».
هەروەها دکتۆر کارلۆس دیل ریۆ مامۆستا لە زانکۆی ئەیموری لە ئەتلەنتا لە بارەی کەمبوونەوەی کاریگەری ڤاکسینەکان لە بەرامبەر دەلتا دەڵێت« گەر لە بەر باران وەستایت بە چەترێکەوە هیچ نیگەران نیت ،بەڵام گەر بارانەکە زۆربوو بووبە تۆفان هەست بەنیگەرانی زۆر دەکەیت لەگەڵ ئەوەی چەتریشت هەڵگرتووە ،ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە چەترەکە بێ کەڵکە بەڵکوو بارانەکە بەهێزە ،ئەم نموونەیە راستەخۆ بۆ ڤاکسینیش گونجاوە

ڤاکسینەکان پارێزگاری و بەرگری لەش زیاددەکەن لە دژی نەخۆشییە سەختەکانی پەیوەست بە کۆڤید-19، مەترسی توشبوون کەم دەکاتەوە، بەڵام ئەوە ناگەیەنێت وهەموو مەترسییەکان بە تەواوی لەناودەبات
ئامۆژگاریە سەرەتاییەکان بۆ خۆپارێزی لە توشبوون وەک خۆی دەمێنێتەوە بۆ هەموو شێوە گۆروەکانی کۆڤید ١٩ : دەستەکانت بشۆ، دووری لە نێوان خۆت و ئەوانی تر بپارێزە، دەمامکێک بخەرە سەر دەم و لوت دڵنیابە لەوەی کە هەوا ئاڵگۆر دەکات

سەرچاوە:-

نيويورك: «الشرق الأوسط أونلاين»

___

بەریتانیا گەورە قاچاخچییەکی کورد دەستگیر دەکات

KDC

گاریگەری تەلەفیزۆن لەسەر مرۆڤ

KDC

کۆمپانیاییەکی فینلاندی ئامێرێک لە ڕێگەی فوولێکردنەوە بۆفەحسی کۆرۆنا دروست دەکات.

KDC
KDC

FREE
VIEW