KDC

ئەڵمانییەکان راوێژکاری وڵاتەکەیان هەڵدەبژێرن

ئەمڕۆ یەکشەممە هەڵبژاردنی سەرتاسەری لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و، ملیۆنان ئەڵمانی لەبارەی شوێنگرەوەی ئەنگێلا مێرکڵ، کە 16 ساڵە راوێژکاری وڵاتەکەیە، بڕیار دەدەن و ناوبراویش پۆستەکەی بەجێدەهێڵێت.

ئەنگێلا مێرکڵی تەمەن 67 ساڵان، لە ساڵی 2005ەوە لە راوێژکاری ئەڵمانیایە، بەڵام پاش ئەم هەڵبژاردنە دەست لەکاردەکێشێتەوە، بەیانی ئەمڕۆش سندوقەکانی دەنگدا بەڕوی دەنگدەراندا کرانەوە و بڕیارە پڕۆسەکە تاوەکو کاتژمێر 06:00ی ئێوارە بەکاتی نێوخۆیی ئەو وڵاتە بەردەوام بێت.

چاوەڕوان دەکرێت هیچ یەکێک لە حزبەکان نەتوانن کورسی تەواوی پەرلەمانی وڵاتەکە بەدەستبهێنێت، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت حکومەتی داهاتو هاوپەیمانی بێت، بۆیە رەنگە پێکهێنانی حکومەت مانگێکی بوێت.

بەپێی دوایین راپرسی، پارتی کریستیان دیموکراتی ئەڵمانیا کە پارتەکەی مێرکڵە 22%ی دەنگەکانی ئەم هەڵبژاردنە بەدەست دەهێنێت، پارتی سۆشیال دیموکرات 25% و پارتی سەوزەکانیش 16%.

ئۆلاف شۆڵتس، کاندیدی پارتی سۆشیال دیموکراتەکان زۆرترین چانسی هەیە کە ببێتە راوێژکاری ئەڵمانیا، بەهۆی ئەوەی لەم حکومەتەدا جێگری راوێژکارە و پێشتریش وەزیری دارایی وڵاتەکە بوە.

هەریەکە لە ئارمین لاشێت، کاندیدی کریستیان دیموکرات و ئەنالێنا بایربۆک، کاندیدی پارتی سەوزەکانن کە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا روبەڕوی چەندین رەخنە بونەوە و دەیان پرسیار لەسەر توانایان بۆ سەرکردایەتیی ئەڵمانیا دروستبوە

___

کەڕووی رەش لە پارێزگایەکی عێراق تۆمار دەکرێت

KDC

یاریەکانی خولە گەورەکانی ئەوروپا

KDC

نزگەرەی بەردەوام ئاماژەی جۆرێک شێرپەنجەیە

KDC
KDC

FREE
VIEW