KDC

تەمەنی گووگڵ بوو بە 23ساڵ

گووگڵ یادی 23 ساڵەی تەمەنی کردەوە و، بەو هۆیەوە پارچەیەک کێک و مۆمێک و ژمارە 23ی لەسەر رووپەڕی ماڵپەڕەکەی وەشاند و، بەهەموانی گوت یادی لەدایکبوونمە.

ئەو ماڵپەرە دوو دەیە زیاترە خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکات و وەک سەرچاوەی زانیارییەکانمان بەردەوام لە کاردایە، بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک بێئومێد بکات.

بارەگای سەرەکی ماڵپەری گووگڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە و 23 ساڵ لەمەوبەر یەکەم وەشاندنی خۆی بەجیهاندا بڵاوکردەوە، بەو هۆیەوە بووەتە یەکێ لە بەناوبانگترین ماڵپەرەکانی جیهان و زۆرترین سەردانکەری هەیە، بەراورد بە ماڵپەرەکانی دیکەی جیهان.

هەموو ساڵێک لە 27ی ئەیلولدا گووگڵ پارچە کێکەکەی بڵاودەکاتەوە و بە بێدەنگی یادی لە دایکبوونی خۆی دەکاتەوە، هاوکات بێ ئەوەی هیچ پشوویەک بدات و لە پێدانی وێنە و زانیارییەکان ئیستێک بکات، بەڵام لەمساڵدا کۆگا نێودەوڵەتییەکانی گووگڵ لە ئاسیا و ئەورووپا و ئوسترالیا و زەریای هێمن، بانگهێشتی ئاهەنگی یادی لە دایکبوونی بۆ بەشداربوانی راگەیاند.

___

پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2027 بە تەواوی سوتانی غازی کێڵگە نەوتییەکانی عێراق رابگیرێت

KDC

کتێبی یەکەمین هەولێری لە سوید، بە قەبارە گەورە بڵاو دەبێتەوە

KDC

( ئەهریمەن )

KDC
KDC

FREE
VIEW