KDC

سودەکانی وەرزش کردن

وەرزش و راهێنانەوە وەرزشیەكان سوودێكی ئەفسووناویان لەسەر جەستە و مێشك هەیە و سوودێكی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنن ، چونكە لەكاتی وەرزشكردن مرۆڤ باشتر بیردەكاتەوە و هەستێكی جوان و باشتری لادروست دەبێت و كاریگەرییەكانی بەساڵاچوون درەنگتر دەردەكەوێت.

بەپێی توێژینەوە نوێیەكان دەركەوتووە كاتێك مرۆڤ پابەند دەبێت بە وەرزشكردن و راهێنان بەشێوەیەكی رێكخراو ئەوا لێدانی دڵ و ئارەقكردنەوە زیاد دەكات بۆماوەیەكی درێژ و ئەوەش كاریگەری ئەفسووناوی لەسەر جەستە و مێشك هەیە پێكەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كۆلیژی پزیشكی هارڤاردی بەریتانی وەرزشكردن دەبێتە هۆی هەستكردن بە خۆشی و ئاسوودەیی و رەواندنەوەی ماندوویەتی و هەروەها هاندەرە بۆ دابینكردنی ئارامی و بەرەنگاربوونەوەی خەمۆكی ، بەپێی راوبۆچوونی پسپۆڕان وەرزشكردن لەنێوان 30 بۆ 45 خولەك رۆژانە سوودێكی زۆری بۆ مرۆڤ دەبێت.

سوودەكانی وەزرش و راهێنانەكان:

كاریگەری هەیە بۆ كەمكردنەوەی لەدەستدانی بیرەوەریی و بیركەوتنەوە
پتەوبوونی توانای پەیوەندی لەناوچەی لێپرسراو لەبیرەوەریی لەمێشك
كەمبوونەوەی خەمۆكی و چالاكبوونی دڵ.
زیادبوونی هاتوچۆی سووڕی خوێن و پێدانی ووزە و ئۆكسجینی زیاتر بە مێشك

___

لەبەر ئەم هۆکارە میسی بەشداری یاری نێوان سانجێرمان و ڤان ناکات

nusar1

پاڵاوتنەکانی مۆندیال

KDC

نەوت 75 دۆلاری تێپەڕاند

KDC
KDC

FREE
VIEW