KDC

نامەیەك لە خۆمەوە بۆ خۆم

لەتیف عومەر
کاتێکا بەڕێگایا ئەڕۆم دوو دڵم
لەوەی پێم پەتییە یان پێڵاوەکانم
لە پێدایە بەردەوام ڕێگا ئەبڕم .
ئێواران پێش ئەوەی تاریك دابێ بیر
ئەکەمەو هەموو ئەو ڕۆژە چیم خواردووە وەلی هیچم لەبیر نییە
دوو دڵم لەوەی برسیمە یان تێرم.
ئەشێ هەر بەگەورەیی لەدایك بوم
مناڵی ناناسمەوە هیچ یارییەکی ئەو
سەردەمانەشم نییە .
تا هیچ نازانم چەندم خۆش ئەوێ
چونکە خۆشم ئەوێی نەم بیستووە
مۆراڵی خۆشەویستیم ،پەیدا نەکرد
من گریانم لای پێکەنین دۆزییەوە کەچی بیرم دێ شەوێك پێکەنین لە دیوەخانی بێ چراو تاریکییا سەری هەڵدا بەڵام خۆی بەمن ئاشنا نەکرد
لەمانگە شەوێکی ساردی بەفراوییا حیجابێکی ڕوت لەبەفرسپیتر ڕوی
گرتم ، زۆر هەوڵدی لە نێو بەفرا بە خۆیەوە لولم کات ، نازانم چۆن نەکەوتم دودڵم ، پێ دەچێ،وانەبێ کەوتبم ، هەموو ئازام سپی بوو بە ڕیش و سمێڵیشمەوە .
هەمو ڕۆژێ هاوڕێیەکم پێی ئەوتم نوێژەکانە بکە ئەموت کردومە ،من زیاتر لەو نوێژم ئەکرد ، بەڵام نوێژەکانی من جیاوازتر بوون هەتا دۆعاکانیشم وەك هی خۆم بوون ،ئیتر تۆبڵێی کەس نوشتەی منی لەژێر باڵیا یالە سوچی جامانەکەیا یاخوت لەناو سوخمەکەیا شاردبێتەوە ،لەوەش دوودڵم شاردنەوەی بۆچییە ؟ پێی وتم قوربانتبم ماچێکم بەرێ بۆ سوکنای دڵم ، ئەزانم کە باوکم نەبوو
جونکە من باوکم هەرنەدیوە ، زۆر دودڵم ماچی دایکم بوبێ یان کیژۆڵەیەك کە من بناسێ، وابزانم نەفرەت م کرد ئەو کاتە لەخۆم کەماچم نەدایەێ ، لەوە ئەچو ماچی کردبم دەم ولێوم تەڕ
بوو دوودڵ بوم سوراوی پێوە بوو یا
بێ سوراو بو .؟ ئەو کاتانەی کە ڕقم
لەزەوی ئەبو پڕ بەدڵ باوەشم پیا ئەکرد چونکە هەر لای ئەو ئەژیام ، دودڵ بوم شەرمە یان شیرینی خودی زەوی خۆی بوو .؟ هەرگیز دەریام نەخنکاندووە ، بەڵام چەندین جار منی خنکاندووە بە زیندوێتی هەموو سیپاڵی جلەکانمی دڕاندوە .
هەرچ کاتێك مانڴ لەپەنجەرەکەوە ببینم بەپلە دەچمە بەر هەیوانەکەو بە دڵی ئەو خۆمی بۆ ڕوووووووت ئەکەمەوە ،ئەو هەر من ناناسێ و سەیریشم ناکات دودڵم ئەبم هەر لە ژوورەوەبوم یا لە بەر هەیوان ، ئۆو
موجڕکەیەك پێم دەڵێ تۆ وەك ئەوەیت کە هەرگیز هەیوان و بەر هەیوانیشت نەدیبێ … .
٭٭٭٭

___

لە عێراق ژمارەی تووشبووانی ئایدز زیاد دەبێت

KDC

چاڤی و بەرشەلۆنە ڕێکەوتن

KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان :- ئۆمیکرۆن لە 89وڵات وخێراتر لەدەلتا بڵاودەبێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW