KDC

بۆ یەکەم جار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا ژمارەیەکی زۆر بەرەگەز بیانی  دەردەچن  

هەڵبژاردنی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئەڵمانیا، کە بەژمارەی کورسییەکانی رێژەیەکی زۆرتر لە خۆدەگرێت،هەروەها بۆ یەکەم جار ژمارەیەکی بەرچاو پەرلەمانتاری بە رەچەڵەک بیانی، کە ژمارەیان 83 پەرلەمانتارە گەیشتوونەتە پەرلەمان.

ئارمەند تسۆرن، کە لە 12 ساڵی هاتووەتە ئەڵمانیا و لەدایکبووی وڵاتی کامیرۆنە، کاندیدی پارت سۆسیالست دیموکراتی ئەڵمانیایە، وەک ئەندام پەرلەمان دەستی بە ئەرکەکانی کردووە، کاتێ تسرۆن بۆ یەکەم جار چووە هۆڵی پەرلەمان، هەستی بەترس کردووە و، دەڵێت: “ئەوەی ئێستا هەیە بەرپرسیارێتییەکی تایبەتە و، من لەوەتێدەگەم، هۆشیارانە بڕیار دەدەم”.  

تسۆرن یەکێ لەو 735 پەلەمانتارەی 

کە لە هەڵبژاردنەکانی 26 ی ئەیلولی 2021 سەرکەوتوو بوو، تسۆرن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ DW  ئاماژەی بەوەداوە، کە یەکەم دانیشتنی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان، تێکەڵەیەکی هەمەجۆر بینرا، چ لە ئاستی بنچینە، نەتەوەیی، رەگەز و پیشەی ژیاننامەی پەرلەمانتاران.

ئەو توێژینەوەیەی کە لە لایەن پەیمانگای Mendiendiesten Integration لەسەر تێکەڵی رەچەڵەکی پەرلەمانتاران ئەنجام درا، دەریخست کە 83 پەرلەمانتاری تازە هەڵبژێردراوی پەرلەمانی ئەڵمانیا، بە تەواوی، لە دایک و باوکێکی بە رەگەز ئەڵمانی لە دایک نەبوون.

دێنتس نێرگس، بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی فیدراڵی کۆچ و کۆچبەران، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دی دەبلیو گوتوویەتی، کە ئەوان پێشکەوتنێکی ئەرێنی لە هەمەجۆری پەرلەمانتارانیان بۆ پەرلەمان دەبینن، ئەوەی زیاتر ئەرێنییە، دەرکەوتنی فرە رەنگ زیاترە لە ناو گرووپەکەدا، بۆ نموونە زیاتر سیاسەتمەدارانی ئەفەریقی، یا تورکی دەبینن.

پارتە چەپەکان زیاتر هەمەجۆرترن لە ئاستی پەرلەمانتارانیان ،کە ڕێژەی پەرلەمانتاری بەرەچەڵەک بیانی لەسەدا 11,3 بەبەراورد بە پەرلەمانی پێشوو کە ڕێژەی لەسەدا 8,2 بووە

بەپێی ئەو توێژینەوەی کە پەیمانگایی Mendiendiesten Integration ئەنجام دراوە پارتە چەپەکان زۆرترین ئەندام پەرلەمانی بەرەچەڵەک بیانیان هەیە کەڕێژەیی پەرلەمانتاری بەڕەچەڵەک بیانی لەسەدا 28,2 ە،کە هاوپەیمانی مەسیحی بەڕێژەی لەسەدا 4,6 پەرلەمانتاری هەیە و پارتەکەی تسۆرنیش کە پارتی سۆسیال دیمۆکراتەکانە بە پلەی دووەم بەڕێژەی لەسەدا 17 دێت ،کە جێگای سەرسوڕمان نییە، بە وتەی تسۆرن: “پێموایە ڕەنگدانەوەی ڕۆحی سەردەمەکانە و پێویستە هەموو لایەنەکان دەرگاکانیان بکەنەوە ئێمە هێشتا نەگەیشتوویینە ئەوەی کەئەمانەوێت ، بەڵام پێم وایە حزبەکان لەوەتێدەگەن.
دینتس نێرگیس کە نامەی دکتۆرراکەی لەسەر سیاسەتمەداران و سیاسەتمەدارانی بە ڕەچەڵەک بیانییە دەڵێت حزبەکان بواری زیاتریان بە کاندیدی بەرەچەڵک بیانی دا لەهەڵبژاردنی ڕابردوودا لایەنەکان نەک هەر وەک کاندیدی ڕاستەوخۆ خستەڕوو، بەڵکو بە ژمارەیەکی زۆر دەیانخستە لیستی کاندیدەکان لەسەر لیستی حزبەکان، کە شانسی دەرچوونیان بەپەرلەمان ئاسانتر کردبوو”
ئەمە پێچەوانەی 10 ساڵی ڕابردووە، کاتێک کاندیدەکانی بە ڕەچەڵەک بیانی لە لیستە حزبەکانیاندا بوون و چانسی چوونە ناو پەرلەمانیان قورس بوو ،کە ئەمە گۆڕاوە و نەماوە

___

زیدان بەمەرج دەبێتە ڕاهینەری مانجستەر یۆناتید

KDC

خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەی خولەکانی ئەورووپا

KDC

ڕیاڵ بۆ کڕینی مباپێ و هالاند قەرزدەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW