KDC

یەکەم فڕۆکەوانی ئافرەتی کورد لە عێراق کە فڕۆکەی بۆوینگ ٧٣٧ لێبوخڕێت بناسه‌


 وەرتێ لە ساڵی ٢٠١٥ بڕوانامەی لە فڕۆکەوانی شارستانی دانیمارک بەدەسهێناوە، لە کۆلێژی ئێیەر تاکسی بۆ خوێندنی فڕۆکەوانی فڕۆکەخانە. وەرتێ ساڵی ١٩٩١ لە پارێزگای سلێمانی لە دایک بووە. 
وەرتێ ٢٣ ساڵی ژیانی لە دانیمارک بەسەر بردووە کاتێک خۆی و خێزانەکەی لە سەرەتای ٩٠ەکان کوردستانیان جێهێشت و مافی پەنابەریان لە دانیمارک وەرگرت. 
باوکی وەرتێ پیشمەرگە بوو. وەرتێ هەر لە منداڵیەوە خەونی ئەوەی هەبوو کە فڕۆکە لێبخوڕێت، وە بوو بە یەکەم ئافرەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق کە ڕیگەپێدانی لێخووڕینی فڕۆکەی قەبارە گەورە بەدەست بێنێت. 
دوای ماوەیەکی کورت، هێلی فڕۆکەوانی عێراقی دایمەزراند و ئێستا فڕۆکەی نیشتیمانی عێراقی لێدەخووڕێت. 
یەکەم گەشتی بۆ قاهیرە بوو. بێگومان، ئەم سەرکەوتنەی وەرتێ هانی ئافرەتانی تری کورد دەدات بۆ شوێنکەوتنی هەمان ئەو ڕێگا ئالێنگاریە.

سەرچاوە : ماڵپەری کوردستان تیڤی

___

لە ماوەی یەک مانگدا ئێران 75 پێشێلکاری بەرانبەر بە کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە

KDC

چەندین ئافرەت بێ پشتبەستن بە سیستمی کۆتا دەبنە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران

KDC

کاماڤینگا بووە مەدریدی

KDC
KDC

FREE
VIEW