KDC

کاریگەری ڤاکسینی کۆرۆنا Pfizer/Biontec بەتێپربوونی کات کەم دەبێتەوە نەک بەهێزی شێوەی گۆراوەکانی کۆرۆنا (دەلتا )

سۆران حەسەن…

کاریگەری ڤاکسینی فایزەر بەتێپربوونی کات کەم دەبێت نەک خێرای بڵاوبوونەوەی شێوە گۆراوەکانی کۆرۆنا دەلتا بۆ نموونە
ڕۆژی دووشممە گۆڤاری لانست بڵاویکردەوە بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کاریگەری ڤاکسینی Pfizer/Biontec لە دوایی شەش مانگ لەوەرگرتنی ژەمی دووەم کاریگەری لە سەدا 88 ەوە بۆ لەسەدا 47 کەمدەبێتەوە
ئەمەو ڕێگریکردن و بەرگری لەشی مرۆڤ لە توشبوون بە کۆرۆنا و مردنی لە سەرەتایی شەش مانگی یەکەم لەسەدا 90 ەیە بەڵام لە دوای ئەو ماوەیە کارگەری کەم دەبێتەوە نەک خێرایی بڵاوبوونەوە یاخود بەهێزی شێوە گۆراوەکانی کۆرۆنا (دەلتا)

ئەمەو توێژینەوەی دەزگای تەندروستی ئەمەریکا پشت راستی کردەوە ،کە کاریگەری ڤاکسینی فایزەر لە دوای وەرگرتنی ژەمی دووەم لە دەرزی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ،کاریگەریەکەی لە دوای شەش مانگ لە سەدا 88 ەوە بۆ لەسەدا 47 کەمدەبێتەوە بۆیە ژەمی سێیەم لەڤاکسینی کە بەچالاکردنی بەرگری لەش
ناسراوە بڕیار لەسەردراوە
توێژینەوەکەی ڕۆژنامەی لانستی پزیشکی تێبینی ئەوە دەکات ،لە شیکردنەوەی زانیاریەکان دەریدەخات کاریگەری ڤاکسین لە ڕێگریکردن لە نیشانەکان و پێویستی نەخۆش بە نەخۆشخانە ، یان مردن لە توشبوون بە کۆڤید-19، دەریخست کە 90٪ کاریگەری دەبێت ،تەنانەت لە کاتی خێرابڵاوبونەوەی شێوە گۆراوەکانی کۆرۆنا(دەلتا) ش ئەم بەرگریە تا شەش مانگ بەردەوامە

ئەمەو لێکۆڵەرەوان وای دەبینن هۆکاری کەمبوونەوەی بەرگری بەهۆی کاتەوەیە، نەک خێرایی یاخود بەهێزی ئەو جۆرەی شێوەگۆراوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایە
کاریگەری ڤاکسینی کۆرۆنا لە مانگی یەکەم لەکاتی دەلتا شدا لەسەدا 93 بووە ،دوایی چوار مانگ کاریگەریەکەی بۆ لەسەدا 53 کەمبۆتەوە
لەسەر شێوەگۆرەکانی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەدا 97بۆ لەسەدا 67 لەدوایی شەش مانگ ئەم بەرگریە کەمبۆتەوە

بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ڕێگە بە بەکارهێنانی ژەمی سێیەم لە ڤاکسینەی pfizer/bionic داوە بۆ کەسانی بەتەمەن و هەندێک لە ئەمریکییەکان کە بەرگریان کەمە لەبەرامبەر توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

. زانایان داوای دەتاو زانیاری زیاتریان لەو کەسانە دەکەن پێش ئەوەی پێشنیاری ژەمی سێیەم لەدەرزی ڤاکسین بۆ هەر کەسێک کە ڤاکسین وەرگرێت

سەرچاوە/
فرانس24/رۆیتەرز

___

یارییەکانی ئەم هەفتەیە

KDC

نەوت 75 دۆلاری تێپەڕاند

KDC

لەبەر ئەم هۆکارە میسی بەشداری یاری نێوان سانجێرمان و ڤان ناکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW