KDC

سوودەکانی قاوە

خواردنەوەی 3 بۆ 4 كوپ قاوە لە ڕۆژێكدا سوودی بۆ تەندرووستی و مەترسی مردنی پێش وەخت و تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە.

بۆ ئەمەش سوود لە 200 توێژینەوەی پێش وەخت وەرگیراوە و ئەوە ئاشكرا بووە، كە خواردنەوەی قاوە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی دڵ و شەكرە و پەنكریاس و، خەڵەفان و شێرپەنجە و مەترسی شكاندنی ئێسك كەمدەكاتەوە.

قاوە یەكێكە لە خواردنەوە بڵاوەكان لە جیهاندا، رۆبن بۆل وەك یەكێ لە توێژەرەوەكانی ئەم توێژینەوەیە، لە زانكۆی ساوسهامبتۆنی بەریتانیا، ئەوەی ئاشكراكرد خواردنەوەی قاوە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و مردنی پێش وەخت كەمدەكاتەوە، باشتر وایە ڕۆژانە سێ كوپ قاوە بخۆیتەوە بۆ ئەوەی لە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات و پێست و شەكرەی جۆری دووەم پارێزراوبێت.

چەندین سوودی تەندرووستی دیکەیشی هەیە لەوانەش:

  • یارمەتی رێکخستنی مەزاج دەدات.
  • دەتپارێزێ لە تووشبوون بە شەکرە، ئەو کەسانەی کە قاوە دەخۆنەوە، کەمتر ئەگەری تووشبوون بە شەکرەیان لێدەکرێ، بە بەراورد بەوانەی کە کەمتر دەیخۆنەوە، یا هەر نایخۆنەوە.
  • کەمکردنەوەى ئازاری ماندوویەتی بە هۆی بوونی مادەی کافاین، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەى ئازاری لەش و بە هێزکردنی ماسولکەکان.
  • پێکهاتەکانی قاوە، دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی شەکرە لە خوێندا. – یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات خواردنەوەی دوو کووپ قاوە رۆژانە، دڵ دەپارێزێت لە لاواز بوون .
  • بە هۆی بوونی کافاین، قاوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەى سەرئێشە.
  • لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەتپارێزێت، هەروەها یارمەتی نەهێشتنی شێرپەنجەی جگەر دەدا، بەتایبەت لە پیاواندا.

___

شیکارییەکی نوێ جۆرێک لە نزیکی ئەو مرۆڤە ئاشکرا کردووە ، کە دوو ملیۆن ساڵ پێش ئێستا لە ئەفریقای باشوور ژیاوە و وەک مرۆڤ ڕۆیشتووە و وەک مەیمون سەرکەوتووە

KDC

پێش وەرگرتنی ڤاکسین پیویستە ئەم خۆراکانە نەخورێن

KDC

بۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت 74 دۆلاری تێپەڕاند

KDC
KDC

FREE
VIEW