KDC

سودی ڕۆیشتن بە پێ

بە یەكێك لە وەرزشە جەستەییەكان ئەژمار دەكرێت و سودێكی زۆر بە تەندروستی جەستەیی و عەقڵی مرۆڤ دەگەیەنێت و وزە و میزاجی مرۆڤ بەهێز دەكات.
توێژینەوەكان دەریانخستووە، ڕۆیشتن بەشێوەیەكی ڕێكوپێك و خێراییەكی دیاریكراو، بە وەرزشی هەوایی ئەژمار دەكرێت و سودێكی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەكانی دڵ هەیە.
بەپێی درێژی ڕۆیشتن بەپێ و ڕێژەی خێراییەكەی، ئەو وەرزشە چەند سودێكی گرنگی بۆ مرۆڤ هەیە، ئەوانیش:
سوتانی كالۆری و دابەزاندنی كێش:
لەكاتی ڕۆیشتن، وەك هەر وەرزشێكی تر لێدانی دڵ زیاد دەكات، ئەمەیش دەبێتە هۆی سوتاندنی ڕێژەیەكی زۆری كالۆری و دابەزاندنی كێش.
زۆربوونی ڕێژەی وزە:
ڕۆیشتن بە پێ، دەبێتەهۆی سەرخستنی خوێن و ئۆكسجین، خوێنێكی زۆر بۆ ماسولكە گەورەكان و مێشك دەڕوات، بەمەیش مرۆڤ هەست بە وزە و چالاكبوون دەكات.
بەهێزبوونی بەرگری مرۆڤ:
ڕۆیشتنی خێرا و ڕێكوپێك، مرۆڤ لەنەخۆشییەكانی سەرمای وەكو ئەنفلۆنزا و ئەو نەخۆشیانەی پەیوەندیان بەسیستەمی بەرگرییەوە هەیە دەپارێزێت.
كەمبوونەوەی ئازار:
ڕۆیشتن ئازار كەم دەكاتەوە،چونكە خوێن بۆ ماسولكەكان دەڕوات و جوڵە ئاسانتر دەبێت.
باشبوونی تەندروستی دڵ:
ڕۆیشتن بەپێ مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆری دڵ و جەڵتەی دڵ بە ڕێژەی %31 كەمدەكاتەوە.
دابەزینی فشاری خوێن و باشبوونی میزاج:
وەرزشییە هەواییەكان، لەناویشیاندا ڕۆیشتن بە پێ، دەبێتە هۆی دابەزینی فشاری خوێن و باشبوونی لایەنی دەروونی و بەرەنگاربوونەوەی نیگەرانی و غەم.
درێژبوونی تەمەن:
ڕۆیشتن بەپێ مەترسی مردنی لەناكاو كەم دەكاتەوە، هەتا ڕۆیشتن بەپێ زیاتر بكرێت، مەترسی مردنی بەنەخۆشییەكان كەم دەبێتەوە

___

ڤۆڵفاست، تكایە ئاگاداریی لێكەوتە نەرێنییەكانی بن

KDC

یارییەکانی ئەمڕۆی خولە نێوخۆییەکانی ئەوروپا 

KDC

خێرایی گواستنەوەی کۆرۆنا لە ئەورووپا تەندرووستی جیهانی نیگەران کردووە

KDC
KDC

FREE
VIEW