KDC

کچە بەرازیلییەکی هەشت ساڵە بچوکترین ئەستێرەناسی جیهانە

سۆران حەسەن ….

کچێکی هەشت ساڵ لە وڵاتی بەرازیل بچوکترین ئەستێرەناسی جیهانە
نیکۆل ئۆلیڤیر ئەو کچە بەرازیلەیە تەمەنی تەنها هەشت ساڵە بە بچوکترین ئەستێرەناس لە جیهاندا ناسراوە،بەدوایی هەسەرەکاندا دەگەرێت کەبەشێکە کەپرۆگرامی ناسا و ئامادەیی کۆرو سمینارەجیهانییەکان دەبێت

ژوورەکەی ئۆلیڤیرا پڕە لە پۆستەرەکانی سیستەمی خۆر ،رۆکێتی بچووک و کەسایەتی جەنگی ئەستێرەکان
نیکۆل لەسەر کۆمپیوترێکی گەورەیی دوو شاشەی بۆ خوێندنی وێنە ئاسمانیەکان کاردەکات
پرۆژەیەکی گەورەی هەیە بە ناوی ڕاوی ههسارۆکە(کەنزەک)astriod Hunterw کە ئامانجی ناساندنی زانستی ئاسمانی بە گەنجان و بەدەرفەتێک دەزانێت ،بۆ دۆزینەوەی بۆشای ئاسمانی خۆیان
بەهاوکاری گەرانیAstronomical Search
نێودەوڵتی بەرێوەدەچێت,کە بەنامەیەکی زانستیCallbration هاوڵاتی ناسایە ،لەگەڵ وەزارەتی زانستی بەرازیل بەڕێوەدەچێت
ئەمەو نیکۆل بە فرانس برێس ڕاگەیاند شانازی دەکات کە تائێستا 18 هەسارۆک(Astriod ) ی دۆزیوەتەوە
بەهاوکاری خێزاکەم و زانایانی بەرازیلەو ئەم دۆزینەوەش دەکرێت چەند ساڵێکی بخایانێت
ئەمەو ئۆلیڤیرا دەبێتە بچووکترین ئەستێرەناس کە رێچکەی سانیۆنی 18 ساڵەی ئیتالیا بشکێنت

هێلیۆمارزیۆ ڕۆدریگۆز مۆریرا، مامۆستای ئەستێرەناسی ئۆلیڤیرا لە قوتابخانەیەکی تایبەت لە فۆتالێزا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی بەرازیل، کە بە سوپاس بۆ بەخششنامەیەک ئامادە دەبێت وتی ئەو یەکسەر تێبینی خاڵەکانی کرد لە وێنەکان کە وەک هەسارۆک Astriod دەچوون، وە زۆرجار ئامۆژگاری هاوپۆلەکانی دەکرد کاتێک دڵنیا نەبوون کە لە ڕاستیدا هیچیان دۆزیوەتەوە”
گرینگترین شت ئەوەیە کە ئەو زانیاری خۆی لەگەڵ منداڵەکانی تردا هاوبەش دەکات ئەوە بەشداری لە بڵاوکردنەوەی زانستدا دەکات”
لە سەرەتایی ئەم ساڵ خێزانی نیکۆل گواسترانەوە بۆ شاری ماسیۆ کە 1000 کیلۆمەتر لە شوێنی لە دایکبوونی دوورە ،هەروەها دوای وەرگرتنی بەخشنامەیەک بۆ پەیوەندی کردن بە قوتابخانەیەکی نموونەیی لە شاری فۆتالیزا
،باوکی ئۆلیڤێرا کە شارەزاییەکی باشی کۆمپیوتەرە ڕێگای پێدا لە نزیک ئەوەوە کارەکەی بکات
دایکی ئۆلیڤێرا کە ناوی زیلما جانکا تەمەنی 43 ساڵە لە پیشەسازی دەستی کاردەکات دەڵێت کاتێک ئۆلیڤێرا تەمەنی دووساڵ بووە دەستی بۆ ئاسمان بەرزکردۆتەوەو وتیەتی ئەستێرەکانم پێبەن ،ئێمەش لەوە تێگەیشتین کە ئەو سۆزەی بۆ ئەستێرەکان هەیەتی بە راستیەتی ،لە تەمەنی چوارساڵی و لە ڕۆژی لەدایک بوون داوای دیاری تلسکۆبی ئەکرد ،کە بەراستی نەمان ئەزانی مەبەستی لە تەلسکۆب چییە

نیکۆل زۆر ئامادەیە بۆ وەرگرتنی تلسکۆپێک کە بە دایک و باوکی وت کە لە هەموو ئاهەنگەکانی ڕۆژی لەدایکبوونی داهاتوو دەیگۆرێت. هەرچۆنێک بێت دیارییەکە گران بوو بۆ خێزانەکە و کچەکەش تەنیا کاتێک 7 ساڵ بوو هەموو هاوڕێکانی پارەیان بۆ کڕینی تەلسکۆبەکەی کۆکردەوە، دایکی گوتی
نیکۆل لە کەناڵی یوتوبەکەیدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەسایەتیە کاریگەرەکانی وەک ئەستێرەناسی بەرازیلی دۆڵیا دی مێللۆ کرد کە بەشداری لە دۆزینەوەی ڕاژێکی گەورە بە ناوی SN 1997D کرد.
ساڵی ڕابردوو ئۆلیڤیرا گەشتی بۆ برازیلیا کرد بۆ ئەوەی چاوی بە وەزیری زانست و ئەستێرەناس مارکۆس پۆنتیس بکەوێت، کە تاکە بەرازیلیە کە تا ئێستا سەردانی بۆشایی ئاسمانی کردووە
بۆ دواڕۆژ خۆی، نیکۆل دەیەوێت ببێتە ئەندازیاری فڕۆکەوانی
ئەو وتی “من دەمەوێت مووشەک دروست بکەم” من دەمەوێت بچم بۆ سەنتەری بۆشایی کەنەدی ناسا لە فلۆریدا بۆ بینینی ڕۆکێتەکانیان. هەروەها حەز دەکات هەموو منداڵان لە بەرازیل دەستگەیشتنیان بە زانست هەبێت”

سەرچاوە:
ساینس ئەلرت

___

نانی بەیانی بۆ تووشبوانی نەخۆشی شەکرە چۆنە… یان چی باشە؟

KDC

ئەو خۆراکانەی پرۆسەی پیربوونی مرۆڤ دوادەخەن

KDC

ئەوروپا داوای ڤاکسینە پەرەپێدراو ی دژ بە ئۆمیکرۆن لە کۆمپانیایی فایزەر دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW