KDC

داهێنانێکی نوێ بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە

سۆران حەسەن…

ئسرائیل لەداهێنانێکی پزیشکی نوێدا بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە حەبێکی بەرهەم هێناوە کەلە رێی دەمەوە بەکاردێت لە جیاتی دەرزی ئەنسۆلین
ئەمەو کۆمپانیایی دەرمانی ئیسرائیلی ئۆرامید کار لەسەر حەبێک دەکات کەلەڕێی دەمەوە بەکاردێت یارمەتی ئاستی ئاسایی شەکر لە خوێن دەدات ،کۆمپانیاکە لە قۆناخی کۆتایی تاقیکردنەوەی کارەکانیەتی و چاوەڕێی بەرێوەبەرایەتی کۆگای خۆراک و دەرمانی ئەمەیکا پەسندی بکات
بەم چارەسەرە نوێیە توانای باشترکردنی ژیانی هەزاران کەسی لە ئاستی جیهان دا هەیە , کە لەڕووی تێچوونەوە زۆر کەمتر لەسەر نەخۆش دەکەوێت و لەرووی بەکارهێناوە زۆر ئاسانترە کەوەک حەبێکی ئاسایی لە ڕێی دەمەوە بەکاردێت و ئەو ئاڵۆزییە ناهێڵێت کەلەرێی دەرزی نەخۆش دوچاری دەبێت هەروەها کاریگەری و گرنگی ئەم چارەسەرە ئەوەیە کە راستەوخۆ ئەنسۆلین بۆ جگەر دەبات وەک لە میدیایی ئیسرائیل داهاتووە
هەرلەبارەوە میدیایی نابراو بەم نزیکانە مژدە ماڵئاوایی یەکجاری لە دەرزی ئەنسۆلین دەدات

___

تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی ئایکیو ئاشکرا دەکرێن

KDC

سۆلشایەر لە لادان نزیک بووەتەوە

KDC

خەڵاتی نوبڵ لە داهێنانی فیزیا بۆ سێ زانای ئەمەریک و ئەڵمانی وئیتالی دەبەخشرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW