ئافرەتە كانديدەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، توانییان كۆتا تێپەڕێنن و 97 كەسیان كورسی مسۆگەر بكەن.
بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، 97 كاندیدی ئافرەت دەبنە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەوەش زیاترە لە سەدا 25ی كۆی كورسییەكانی ئەنجوومەنەکە، كە بەپێی یاسا بۆ كۆتای ئافرەتان تەرخانكراوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو 97 كورسییەی ئافرەتان بە دەستیانهێناوە، 57 كەسیان توانیویانە بە دەنگی خۆیان و بێ پشتبەستن بە سیستمی كۆتا كورسی مسۆگەر بكەن