KDC

کۆمپانیە سەرەکیەکانی ڤاکسین :نهێنی خۆمان بەکەس نادەین

سۆران حەسەن …

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان داوای ڕەچەتەی ڤاکسینی مۆدرنا لە کۆمپانیایی بەرهەمێنەر ئەمەریکی دەکات بەڵام کۆمپانیایی بەرهەم هێنەری ڤاکسینی کۆرۆنا مۆدرنا ئەم داوایە رەت دەکاتەوە لە بر ئەوە بەڵێنی زۆرتر کردنی بەرهەمەکانی دەدات
نۆبار ئاڤیان سەرۆکی کۆمپانیایی مۆدێرنا
بە ئاژانسی ئەسۆشیەپرێس ڕاگەیاند مۆدرنا ڕەچەتەی بەرهەمەکانی بەهیچ کەس و لایەنێک نادات ، پێویستیش نییە ،بەڵام بە زۆرکردنی بەرهەمێنانی دۆسەی ڤاکسین یارمەتی جیهان دەدات

هەروەهائاڤیان ئاماژەی بەوەکرد کە کۆمپانیەکەیان لەو دوو بژاردەی کۆڵێتەوە کەکەمیان باشترە
هاوبەشیکردنی تەکنۆلۆجیا لە بەرهەم هێنانی ڤاکسین یان فروانکردن و زۆرتر بەرهەمهێنان
کەسەیرمان کرد بژاردەی دووەمیان باشترە
لەبەرئەوە بڕیارماندا بە بە ملیارەها دۆسیەی ڤاکسین بۆ ساڵی 2022 بەرهەم بهێنین
دەبینن لە ماوەی نێوان شەش بۆ نۆ مانگی تر ، کە ڕێگا باشەکەمان هەڵبژاردووە
لەبارەی داواکاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش ڕایگەیاند ئەوان دەڵێن ناتوانن ئەو بەرهەمە زۆرە بەرهەم بهێنن ،بەڵام لە راستیەکەی ئەوەیە ئێمە ئەتوانیین ئەوە بکەین
هەر لەو بارەوە کەسێکی باڵا لە کۆمپانیاکە ئاماژەی دا کە ئێمە کەمتر لە ساڵێک لە سفرەوە ملیارمان لە دۆسەی ڤاکسین بەرهەم هێناوە ،بڕواشمان وایە ئەتوانین لە ملیارێک بۆ سێ ملیار دۆسەی ڤاکسین بەرهەم بهێنین

ئاڤیان لە پرسیاری ئەو تۆمەتانەی ئەم دواییەی رووی لە مۆدرنا کرد ووە ،کە بە پلەی یەکەم ڤاکسینەکەی بۆ وڵاتانی دەوڵەمەند دابین دەکات لەکاتێکدا لەلایەن وڵاتانی کەم دەرامەتەوە داوای لێکراوە،لەو بارەوە ئاڤیان ڕایگەیاند، کە کۆمپانیاکەیان بەرهەمی زۆری بۆ وڵاتانی هەژار دابین کردووە، زیاتر لە ڕێگا یی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە بووە
حکومەتی ئێمە لەگەڵ چەند حکومەتێک کاردەکات بۆ ئەوەی هاوکاریان بکات بۆ دابینکردنی پێداویستیەکان، بەو ئامانجە ڕاشکاوانە بۆ دابینکردنی ڤاکسین بۆ ئەو وڵاتە کەم داهاتیان هەیە

سەرچاوە:-
skynewsarbia

___

خەڵاتی نوبڵ لە داهێنانی فیزیا بۆ سێ زانای ئەمەریک و ئەڵمانی وئیتالی دەبەخشرێت

KDC

نرخی دۆلار لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 دیاری دەکرێت

KDC

سودی ڕۆیشتن بە پێ

KDC
KDC

FREE
VIEW