KDC

زانایان هۆشداری دەدەن لە کارەساتێک کە لێکەوتەکانی زۆر لە پەتای کۆڕۆنا خراپترە

بە گوێرەی پێگەی “Phys” شارەزایانی بواری تەندروستیی لە سەرتاسەری جیهان واژوویان لەسەر وتارێک کرد بۆ سەرکردەی وڵاتان بۆئەوەی ئامادەی کۆنگرەی گۆڕینی کەشوهەوا بن لە گلاسکۆ لە ئەسکوتلاندا.

زانایان لە وتارەکەیاندا بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەسەر زەوی بە مەترسیدارترین تەحەددا لەسەر تەندروستیی مرۆڤ وەسف کرد و، کاریگەری نەرێنی قەیرانی کەشوهەوا زۆر زیاتر دەبێت لە لێکەوتەکانی پەتای کۆڕۆنا. هەروەها گوتیان، پزیشکان بە کردار لە نەخۆشخانە و کۆمەڵگاکانی جیهان رووبەڕووبوونەوەی ئەم گۆڕانکارییانە دەبنەوە.

پسیبوونی هەوا لە ئەنجامی سووتاندنی سووتەمەنی فۆسیلی دەبێتە هۆی گیان لە دەستدانی پێشوەختە بۆ زیاتر لە 7 ملیۆن کەس هەموو ساڵێک. و بەرزبوونەوەی داڕووخانی هەلومەرجی سروشتیی زەوی دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکان ئەمەش لەبەر خراپی ئاو و خۆراک و هەوا.

داڕێژەرانی راپۆرتەکە ئاماژیان پێدا، روودانی کەشوهەوا توندڕەوەکان وەک، گەردەلوول و لافاو و شەپۆلەکانی گەرما، ژیانی ملیۆنەها خەڵکی وێران دەکات. بەپێی راپۆرتەکە تەنها لەمساڵ لە چین، پاکستان، هیندستان، ڤێتنام، کەنەدا، ئەڵمانیا، بەلجیکا و زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی جیهان کارەساتی سروشتی گەورە روویاندا کە زیانی بە دانیشتووان گەیاند.

___

زێڕ لەسەروی 1900 دۆلارەوە

KDC

داهێنانێکی پزیشکی لە بواری جینەکانی کپکردن (ئازارشکێنە) ،گوزارشت لەشۆرشێکی پزیشکی دەکات

KDC

نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW