سۆران حەسەن..
ڕێکخراوی تەندروستی جیهان ڕایگەیاند کە پەتای کۆرۆنا بۆ ساڵ داهاتووش بەردەوامەو جێگای نیگەرانیەکی زۆرە ،چونکە وڵاتانی کەم دەرامەت وەک پێویست ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە
دکتۆر بروس ئایلێوارد، کە پۆستی باڵای هەیە لەڕێکخراوی تەندروستی جیهان ڕایگەیاند ئەمە مانای ئەوەیە کە قەیرانی پەتای کۆرۆنا کۆڤید 19 دەتوانێت بە ئاسانی بەردەوام بێت تەنانەت لە ماوەی ساڵی 2022دا
بۆ نموونە لە کیشوەری ئەفریقا کەمتر لە 5٪ ی دانیشتوان ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، بەبەرراورد بە کیشوەرەکانی تر کە زیاتر لە سەدا 40 دانیشتوانەکەی ڤاکسینیان وەرگرتوە
هەرلەم بارەوە بەرنامەی کۆڤاکسCovax کە نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کۆکردنەوەی ڤاکسین دایناوەبۆ وڵاتانی هەژار وەک پێویست نییە هەرچەندە گروپی 7G بەڵێنیادا ڤاکسینی پێوویست دابین بکەن ،بەڵام بەهۆی مامەڵەی یەک لایەنە لە گەڵ کۆمپانیاکانی ڤاکسین و تێچووی زۆری ئەو بەرنامەیە وەک پێوویست ناچێت بەڕێوە
ڕێکخراوی خێرخوازی ئۆکسفام ڕەخنەی لە وڵاتی کەنەدا و بەریتانیا گرت کە لە بەرنامەیی نەتەوەیەکگرتووەکان کە کۆڤاکس Covax ناسراوە بۆدابینکردن و دابەشکردنی ڤاکسین بۆ هەمووان
لەلایەن خۆیەوە حکومەتی بەریتانیا ئاماژەی بەوەکردووە کە یەکێکە لەوڵاتانی دامەزرێنەری کۆفاکس و ساڵی ڕابردوو 548 ملیۆن پاوەند بەخشیوە بۆئەو
دەستپێشخەرییە و حکومەتی کەنەدی جەختی کردەوە ئێستا بەکارهێنانی کوفاکس ڤاکسین وەستاوە کە بۆ گەیاندنی 2 ملیار ڤاکسین تا کۆتایی ئەم ساڵ دابین بکرێت ،بەڵام لە ئێستادا تەنها 371 ملیۆن ڤاکسین دابینکراوە
سەرچاوە:-
BBcarabic