KDC

فایزەر توانای بەرزی لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو هەیە

ئەو زانیاریانەی لە لایەن فایزەری ئەڵمانیا و بایۆتکەوە بڵاوکراونەتەوە، پاش توێژینەوەیەکی سەرەکی ئاشکرای کرد، کە دۆسەیەکی بەرزکەرەوەی ڤاکسینەکە، کە لەلایەن دوو کۆمپانیاوە بۆ ڕێگریکردن لە کۆڤید-19 پەرەی سەندووە، 95.6 لە سەدا کاریگەری لە دژی ئەو ڤایرۆسەی کە دەبێتە هۆی نەخۆشییەکە هەیە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەو دوو کۆمپانیایە گوتیان، کە تاقیکردنەوەکە لەسەر 10 هەزار بەشداربووی تەمەن 16 ساڵ و زیاتر ئەنجام دراوە و بەو ئەنجامە گەیشتوون.

ئێف دی ئەی ڕێگەی بە بەکارهێنانی دەرمانی چالاککەری لە هەردوو جۆری ڤاکسینی فایزەر/بیۆنتیک دا، بە لایەنی کەمەوە شەش مانگ دوای وەرگرتنی یەکەم جورعە، ئەوەش بۆ زیادکردنی پاراستن بۆ کەسانی بەتەمەنی 65 ساڵ و سەروو، هاوکات بۆ ئەو کەسانەشی کە مەترسی نەخۆشی جدییان هەیە.

___

پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2027 بە تەواوی سوتانی غازی کێڵگە نەوتییەکانی عێراق رابگیرێت

KDC

هەفتەی ئاگرینی یارییەکانی تۆپی پێ ئەورووپی

KDC

نانی بەیانی بۆ تووشبوانی نەخۆشی شەکرە چۆنە… یان چی باشە؟

KDC
KDC

FREE
VIEW