KDC

سوودەکانی گۆیژ

گۆیژ یا (گێوژ)، بەری دارگۆیژە، دارێکی خۆڕسکە و لە تیرەی گوڵ سوورەکانە، لە پایزاندا بەرەکەی پێ دەگا.
لە کوردستاندا دوو جۆری گۆیژ هەیە، (سوور و زەرد)، دارگۆیژ دارێکی دڕکدارە و گوڵەکانی سپین.

بەرێک دەگرێ تۆزێک لە نۆک گەورەتره‌ و پاییز درەنگان پێ دەگا.

لە نێو بەرەکەشیدا چەند دانە ناوکی رەق ھەیە، کە وەرزی پایز دەست پێدەکات، هەمووان بیرمان بۆ خواردنی گۆیژ، هەنار، گوێز و چەندین بەرهەمی دیکەی پایزە دەچێت، هەریەک لەم بەرهەمانەش لەگەڵ تام و چێژە تایبەتەکەی، چەندین سوودی بۆ تەندرووستی جەستەمان هەیە.

ئەمانەی خوارەوە بەشێک لەو سوودانەیە کە لە پێکهاتەی گۆیژدا هەیە و، ناکرێت ئەم وەرزە تەواوبێت و گۆیژت نەخواردبێت:

-گۆیژ دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسیدەکان و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

-دژە هەوکردنە و ئەندامەکانی جەستە لە هەوکردن دەپارێزێت

-پەستانی خوێن دادەبەزێنێت

-چەوری خوێن کەمدەکاتەوە

-یارمەتی باشتر کارکردن کۆئەندامی هەرس دەدات

-ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات

-قەلەقی و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە

-ئەو کەسانەی هەوڵی دابەزاندنی کێشیان دەدەن، دەتوانن لە سیستمی خۆراکیان دا گۆیژ دابنێن

___

سەدان پزیشک و پەرەستار بە هۆی وەرنەگرتنی ڤاکسینەوە لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوە

KDC

نەوت لە 86 دۆلار نزیک دەبێتەوە

KDC

سودی ترشەسماق

KDC
KDC

FREE
VIEW