KDC

سیستەمی سیاسی ئاقڵانی و کۆمەڵگای تەندروست


شوعلە ڕەسوڵ
لە پێناسە و شرۆڤە گەلێکی زۆردا تاوتوێی ئەم چمکە کراوە لە لایەن فەیلەسوفەکان و زانایانی بوارەکە تا گەیشتۆتە پێناسەیەک کە سیستەمی سیاسی عەقلانی :
ئەو سیستەمەیە کە بتوانی مۆزایکێکی هارمۆنی لە هەموو بیرو باوەڕە جیاوازەکان بگونجێنی بۆ فەراهەمکردنی ژیانی ئازادانە و خۆشگوزەرانی کۆمەڵگا .
سیستەمی سیاسی ڕەنگدانەوەی لە هەموو کایەکانی ژیانی کۆمەڵگا دا هەیە هەتا بە تاکی ئەو کۆمەڵگایە دەگات .
چۆن سیستمی سیاسی دەتوانێت کار لەسەر هزری کۆمەڵگا بکات بۆ هێنانە کایەی کۆمەڵگای سیاسی تەندروست ؟
وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر زیاتر هەڵدەگرێت لەوەی لە نووسینێکی ئاوا کورت دا بەرجەستە بکرێت ، چون وەرگێڕانی بابەتی تیۆری بۆ پڕەکتایک لە هەمبەر ترادسیۆنی کۆمەڵانی خەڵک کارێکی ئاسان نیە .
وێناکردنی توانامەندی و زەینیەت و ئیمکاناتی راستیەکان و گونجاندنی هارمۆنی ئەو ئایدیا و بیرە جیاوازانە لە سیستەمی سیاسی دا و رەنگدانەوەی لەسەر کۆمەڵگا و تاک و پڕاکتیزەکردنی ئەم رەهەندانە لە روانگەی ئاشتی کۆمەڵایەتی دا دەبێتە داڕێژەری بناغەی کۆمەڵگای تەندروست.
کۆمەڵگای تەندروست چییە ؟
کاتی راڤەی کۆمەڵگای تەندروست دەکرێت ، واتە هاتنە کایەی کۆمەڵگایەکی لەبار و ئاشتیخواز و شێوازی یەکتر پەسەندکردنی بیروڕا و ئایدیای فرلایەنی تیا بەرقەرار بێت بە سیستیماتیک کە ئەویش بە رەچاوکردنی چەندین رەهەند دەبێ کە ئەفلاتوون لە کۆمارەکەی دا ئاماژەی پێ کردوە کە خۆی لە چەندین کەتاگۆری دا خستۆتە روو.
هاتنە ئاراو چەسپاندنی دادپەروەری و عەدالەتی کۆمەڵایەتی بۆ پاراستنی سەر وماڵ و مافی هەموو چین وتوێژەکان و گروپە کۆمەڵایەتیەکان بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست و لە بار. هەر کۆمەڵگایەک لەسەر بنەمای دادپەروەری دامەزرێت و رێبەی دادپەروەری هەبێت ، کۆمەڵگایەکی ئازاد و بەختەوەر دەبیت.
کەی کۆمەڵگا ئازاد و بەختەوەر دەبێت؟
کە دەڵێین کۆمەڵگای بەختەوەر دەبێ لەلایەن مرۆڤی داناوە سەرکردایەتی بکرێت. مەبەست لە مرۆڤی دانا ، ئەو کەسەیە کە بتوانی حاکمیەتی وڵات بەڕیوەبەرێت لەسەر بنەمای دادپەروەری و دانایی و میانڕەوی و جوامێری ( ئەفلاتوون ) ، کە ئەو
حاکمیەتە دەسەڵاتدارە ئەو وێنایەی لە زەینیەتی دا بنیادی ناوە بۆ بەختەوەری و خۆشگوزەرانی کۆمەڵگا ، بەڕاوێژ لەگەل پسپۆڕان و شارەزایانی بوارەکە ، داڕشتنی یاسایی بۆ بکرێت بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لە بواری سیستەمی سیاسی وڵات دا ، بەمجۆرە کۆمەڵگایەکی ئەمنی و سەقامگرتوو سەرکردایەتییەکی دانا پێشڕەوی دەکات .
لە بوونی سیستەمی سیاسی ئەقڵانی دا میانڕەوی ڕاشیۆنالیزم ( واتا متمانەی پڕاو پڕو چاوەڕوانی ئومێدی گەورەی لێ بکرێت ) تێزێکی کەیە کە دەبێ ئاگامەندانە لەسەر فۆرم و بنەمای باشتر بدوێ و بە بوونیادنانێکی عەقڵی و لۆژیکی تێڕوانینی هەبێت لە هەمبەر کاتی ئاڵوگۆڕو دەستاو دەستی دەسەلات و پاراستنی سەروەری یاسا ودیاریکردن و بونیادنانی پایەو پێکهێنەرە سەرەکیەکانی کۆمەڵگای دیموکراسی گونجاو لەگەڵ سیستەمی سیاسی مۆدێرن دا . لە سۆنگەی میانڕەوییەوە ناتوانرێت جوامێری فەراهەم بکرێت بە ئاماژەی ئەفلاتوون . جوامێری تەنها هەر بە چەمکی ئازایەتی مەیدانی جەنگ هەژمار ناکرێت ، بەڵکو ئازایەتی رێکخستنەوەی مەدەنیانەی کۆمەڵگای سیستەمی فرە رێکخراوەیی و فەراهەمکردن و رەخساندنی زەمینەی لەبار کە دیسکۆرس و ئینسکلۆپیدیای کۆمەڵگای مەدەنی بنیات بنێ.
بێگومان مافەکانی کۆمەڵگای مەدەنی مەبەست هەر بە تەنها هەڵبژاردن و دەنگ دان نیە بۆ تاکی کۆمەڵگا ، گرنگترین ماف ، ئازادی رادەربڕینی هەموو تاکێکە ، بەڵام ئەم ئازادییە بەومانایە نیە کە تاک رێگەپێدراو بێ بە هێنانە ئارای کۆسپ و ئاژاوەگێڕی و دیدی بەرتەسکی خۆی دەرببڕێت و کۆمەڵانی خەڵک بەهەڵەدا ببات لە پێناوی بەرژەوەندی خۆی یان کەسانی لادەر ، بەڵکو تاکی مۆدێرن و تاکی رۆشنبیرکە ئەرکیەتی و دەبێ رێگە خۆشکەربێت لەڕیی داهێنان و دەربڕینی بنیاتنەرانە بۆ هێنانە کایەی بیروڕای نوێ ، لۆژیکانە ئەفراندن بکات لە ناو پێکهاتە ئیتنیک یەکان و کۆمەڵانی خەڵک دا لەسەر پرنسیپی کۆسمۆپۆلیتانیسم ( ڕیبازێکی ژیانە کە ڕێزی لەهەموو بیر و ڕا وهەستێک دەگرێت ) ، بوونی بیروڕای نوی کە توانامەنی هەبێت و ئایندەیەک وێنا بکات لە رووی تیۆرییەوە دەرک پێکردن بێت و لە رووە پڕاکتیکەکیەیوە هەنگاونان بێت لەسەر ئاستی ستراتیژو پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگا.
لە کۆمەڵگای پێشکەوتوودا باوەڕ بە رێنسانسی مۆدێرن بەدەر لە گەشەی خێرای زانستی و تەکنەلۆژیا و سەقامگیری سیاسی و ئابووری ، بە فەزای دابوونەریتی کۆمەڵایەتی و کەلتووری و پەروەردەییەکان دێتە هەژمار . هەر لەبەر ئەمەیە کە کۆمەڵگای مۆدێرن ئەرکی دەستەبەرکردنی داواکاریەکانی تاکی دەکەوێتە ئەستۆ ، دەبێ خواستەکانی تاک لە ناو کۆمەڵگادا بەوردی داڕشتنی بۆ بکرێت و لە رێی سێکتەری پەروەردەوە نەوەیەک بێتە مەیدانەوە کە دەبێ خواستەکانیان بگونجێت و لەسەر بنەمای ژیانی خۆشگوەران و ڕاستەقینە وە بونیادی فکریان لەسەر بوونیادنانی پایە سەرەکییەکانی نەتەوایەتی و پاراستنی سنوورەکان و زمانی دایک و هەستی نەتەوەییان هەبێت بۆ داهاتوو گەل و نیشتیمانەکەیان .
سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی کۆمەڵگا دەبێتە رێگاچارەی عەقڵانی بۆ سیستەمی سیاسی سەرکەوتوو.
ئایا ڤیرۆسی کۆڕۆنا لە بنیات نانەوە یان ریسێتکردنەوەی ژیانی تاک و کۆمەڵگا و سیستەمی سیاسی عەقڵانی دا چی دەگۆڕیت؟
بەبۆچوونی من هاتنی ئەم ڤایرۆسە جەنگێکی بایۆلۆژییە بۆ گۆڕینی بەڵانسی هێزە لە نێوان وڵاتانی خاوەن تەکنەلۆژیا و سەرمایەدارانی زەبەلاح دا لە دونیای عەولەمەدا .
بۆ دەست نیشانکردنی کۆتایی هاتنی کاتی ڤایرۆسەکە لە رووی سیاسی یەوە پێموابێ بڕیاردانێکی پارادۆکسی دەبیت . ئەو فاکتەی کە هاوشانی بوونی ڤایروسەکە دەیبینین گۆڕانکاریە خێراکانن لە دابەزینی نرخی نەوت ، مامەڵە نەکردن بە پارەی وشکە بەناوی خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە ، بەزۆری بەکارهێنانی ژمارەی حسابی بانکی بۆ کڕین و فرۆشتن ( کە لە مێژە سەرمایەدارانی جیهان بۆ بەکارهێنانیی ژمارەی بانکی نەخشەسازییان بۆ کردوە ) ، هاتنە ئارای داخستنی سنووری نێوان وڵاتانی یەکگرتوو
( وڵاتانی ئەوروپا ) واتە هەر وڵاتێ جەخت لە بوونی سنووری خۆی دەکاتەوە ( ئەمە ئاماژەیە بۆ بوونی نەیشن لە سنورێکی دیاری کراوی نێوان یەکێتی ئەوروپا دا ) .
ئەوەی دەمەوێت لێرەدا تیشکی بخەمەسەر ، سیستەمی سیاسی و حوکمڕانی ئەرکی گرانتر دەبێت . دەبێ مەودای تێڕوانینی زۆر فراوانتر بێت لەسەر ئەو وتەیەی کە دەڵێ جیهان بە گوند بوون و گوند بە جیهان بوون . هاتنی ڤایرۆسێک لە باری تەندرووستی
یەوە مانایەک ئەدات زۆر جیاوازتر لە مانا سیاسیەکەی .
وایدەبینم وەرچەرخان لە هزری تاک روودەدات ، ئایا چی لە هەگبەی کۆمەڵگادا دێتە بوون ، بۆ دەستەبەرکردنی شکۆی تاک و ژینگەی هەست و نەستی تاک کۆمەڵگا چ هێمایەک ئەدەن بە سیستەمی سیاسی لە مۆدێرنیتە دا یان پۆست مۆدێرنەدا لە دوای
سەردەمی کۆرۆنا و هاتنی پۆست کۆرۆنا

___

توێژینەوەیەکی نوێ: دووەم جار تووش بوون بە کۆرۆنا مەترسی زیاترە

KDC

کۆمپانیە سەرەکیەکانی ڤاکسین :نهێنی خۆمان بەکەس نادەین

KDC

دھۆک: نەخوشیا کولکا رەش بەلاڤ بویە

KDC
KDC

FREE
VIEW