KDC

سۆلشایەر لە لادان نزیک بووەتەوە

بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی شەیتانە سوورەكان لەگەڵ سۆلشایەری ڕاهێنەری یانەكە، لادانی ئەو نزیكبووەتەوە و ڕۆژنامەیەكی ئینگلیزیش ئاماژەی كردووە، كە یانەكە 4 ڕاهێنەری بۆ شوێنگرتنەوەی سۆلشایەر دیاری كردووە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل لە نوێترین هەواڵی داهاتووی سۆلشایەر، ئاشكرای كردووە كە ڕاهێنەرەكە لە لادان نزیك بووەتەوە و، یانەكەش بۆ ڕاهێنەری داهاتوو بژاردن لە نێوان 4 راهێنەر دەكەن، كە بریتین لە براندان ڕۆدجەرز و تین هاگی ڕاهێنەری ئەیاكس و، زێدانی ڕاهێنەری پێشووی ریال مەدرید و ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئیتالی، كە پێشتر ئەزموونی لە پرێمەر لیگ هەبووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەكە ئەگەر ئەنجامەكانی مان یۆنایتد بەم شێویە بەردەوام بێت، ئەوا چیتر ئەوانەی خاوەندارێتی یانەكە دەكەن پشتگیری ناكەن و، ئەوكاتیش سۆلشایەر لە پۆستەكەی دوور دەخرێتەوە

___

تەکنەلۆجیایەکی نوێ بۆ گواستنەوە و بەتاڵکردنی بار بێ دەستێوەردانی مرۆڤ

nusar1

پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵی لە ھەولێر دەکرێتەوە

KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان :- پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆساڵی داهاتووش بەردەوامی هەیە

KDC
KDC

FREE
VIEW