KDC

گرنگی ڤیتامینەکان بۆ لەش


ئەو ماددە سروشتیانەن کە جەستەی مرۆڤ پێویستیەتی بۆ گەورە بوون و گەشەکردن بە شێوەیەکی سروشتی. منداڵانێش هەر لە تەمەنی منداڵیانەوە دەبێت ئەم ڤیتامینانە وەربگرن. هەروەها خانمانی دووگیان و هەموو کەسێکی تریش ئەو خۆراکانەی کە ڕۆژانە دەیان خۆن دەبێت جۆراو جۆر بێت، تاجەستە ئەم ماددانە وەربگرێت. ڤیتامینەکان ١٣ جۆرن، ئەمانەش جۆرەکانین: ڤیتامین K, E, D, C, B, A. ئەوەی جێێ باسە ڤیتامین (B) چەند جۆرێکە و جۆرەکانیشی ئەمانەن:B1, B2, B3, B4, .B5, B6, B7, B9, B12
ڤیتامینەکان وەکو کانزاکان دەستت دەکەوێت لەو خۆراکانەی کە رۆژانە دەیخۆیت. و هەندێ ڤیتامینی تر هەیە کە جەستەی مرۆڤ خۆی دروستی دەکات ئەویش ڤیتامین (D )، کاتێک پێستی مرۆڤ تیشکی رۆژ لێیدەدات ئەم ڤیتامینە دروست دەکات، ئەم ڤیتامینەش گرنگە بی ئێسقانەکان. هەر ڤیتامینەو کاری تایبەتی و سوودی تایبەتی خۆی هەیە لە جەستەی مرۆڤدا. ئەگەر ڤیتامینێک کەمتر بوو لە رێژەی خۆی لە لەشەی مرۆڤدا ئەوا کاریگەری لاوەکی دەبێت، بۆ نمونە کەمی ڤیتامین (D)، کاریگەری دەبێت بۆ لاوازی ئێسک و ددانەکان. ڤیتامین (A) ڕێگیری دەکات لە شەوکوێری. هەروەها کاریگەری هەیە لە سەر باشتر بینینی چاوەکان ، کەمی ئەم ڤیتامینەش کاردەکاتە سەر چاوەکان

  • ڤیتامین C:
    رێژەیەکی باش ڤیتامین (C) لە ترشەمەنی یەکاندا هەیە بە تایبەتی لیمۆ و پرتەقاڵ و لالەنگی و تور و بیبەری شیرین کە بەرگری بەهێز دەکات بۆ نەخۆشی یەکانی سەرما و زستان پێویستە لەگەڵ نەخۆشییەکانی پووک.
  • ڤیتامین D :
    لە بەرهەمی شیر و ماسی و جگەر و رۆنەکەرە و هێلکە و هەنگوین دا بە بڕی پێویست هەیە کەڕێگرە لە نەۆشییەکانی ئێسکە نەرمە و ئیفلیجی مناڵ و نەحۆشی یەکانی جگەر.
  • ڤیتامین A :
    لە ماست و هێلکە و ڕۆنەکەرە و سپێناخ و قەیسی و گێزەر و کاهو و توو و ماسی و گەنم و هەنگوین دا هەیە کە سودبەخشە بۆ نەخۆشییەکانی کۆئەندامی زاو و زێ و چاو و پێست و ئێسک و ڕژێنەکان.
  • ڤیتامین B (کۆمەڵەی ڤیتامین B):

ڤیتامین B1 :
قەیسی و مۆز و جگەر و زەردێنەی هێلکە و سێو و هەرمێ و هەنگوین و قۆخ و برنج و گەنم دا هەیە کە کاریگەری لەسەر نەخۆشی خەمۆکی و دەمار لاوازی و نەخۆشی یەکانی رۆماتیزم هەیە.

ڤیتامین B12:
لە هەنگوین و خورما و جگەردا زۆرە کە کەمی دەبێتە هۆی کەمخوێنی و لاوازی و بێهێزی.

ڤیتامینB6:
لە کاهو و پەتاتە و سپێناخ و خورما وهەنگوین گەنم دا زۆرە، کەمی ئەم ڤیتامینە کرداری هەرسکردن تێکدەدات.

  • ڤیتامین E :
    لەگەنمەشامی و فستق و بستە و صۆیا و هێلکە و جگەر و کاهو و گەنم و ڕۆنەکەرەدا زۆرە کاریگەری هەیە لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ و نەۆشی دەمارەکان کەم بێت.

ڤیتامین K:
لە تەماتە و سەوزە و جگەر و شیر و سپێناخ و قەرنابیت دا هەیە، کێشەی کەم خوێنی چارەسەر دەکات

___

پێستی مرۆڤ کۆپی کرا

KDC

تەکنەلۆجیایەکی نوێ بۆ گواستنەوە و بەتاڵکردنی بار بێ دەستێوەردانی مرۆڤ

nusar1

مۆلەر لە یاریگاکان دادەبڕێت

KDC
KDC

FREE
VIEW