KDC

کاریگەری نێگەتیڤی پرسیاری گەورەکان لەسەر مناڵ

کاریگەری نێگەتیڤی پرسیاری گەورەکان لەسەر منال

کە لێی دەپرسن :
دایکتت خۆشتر دەوێت یان باوکت 
پرسیارکردنی لەم جۆرە لە منداڵ لە لایەن گەورەکانەوە جێگای تێڕامانە ، پەروەردەی منال لە ستی لەدایک بوونەوە دەستپێدەکات ، بەرپرسیارێتیکی مەزن دەکەوێتە ئەستۆی دایک و باوک ( یان پەروەرکارەکەی ) .
مناڵ لەو فەزایەی کە  تیایدا پەروەردە دەبێت ، لە ژێر کاریگەری پەروەردەیی خێزانەکەی دا ، زۆرترین داب و نەریتی کۆمەڵایەتی فێر دەبێت .
چ پاڵنەرێک وا دەکات کە  گەورەکان ( دایک یان باوک ) پرسیارێکی ئاوا ئاڕاستەی مناڵەکەیان بکەن ، خاوەنی پرسیار جا هەر کێ بێت ، حاڵەتی دەروونی دەکەوێتە ژێر پرسیار . بەو پرسیارە دەگاتە چ ئامانجێک . ناتەبایی نێوان دایک و باوک یان دوو شێوازی  تەریب دەردەخات لە پرۆسەی پەروەردەی مناڵەکەدا . پەروەردەی مناڵ پێویستی بە کەشێکی ئارام و ئاسوودە و یەک هەڵوێستی پەروەردەکردن هەیە . ئەرکی دایک و باوک  ( پەروەرکار ) خۆ ڕاهێنانە لەسەر ئەزموونگەلێکی پەروەردەیی ، کە زادەی پڕاکتیزەکردنی پڕۆسەی پێگەیاندنی مناڵەکەیان بێت . ناتەبایی دایک و باوک لەبەر دیدی منداڵ کاریگەری زۆر دەکاتە سەردەروونی مناڵ و دەێشێوێنێت . مناڵی ئەم جۆرە پەروەردانە ، کە گەورە دەبن  ، ترس و دوودڵی ، یان ڕق و کینە  رەنگ دانەوەی دەبێت لە ناو کۆمەڵ دا ، گاڵتەی بە بەشێکی زۆری نەریت و شکۆی خێزان و کۆمەڵ دێت. جاری وا هەیە لە ‌هەندێکیان دا دەگاتە حالەتی دروستبوونی توندو تیژی .
داب و نەریتی کۆمەڵایەتی یاساو ڕێسایەکی  نەنوسراوە ، کە لایەنی دەروونی و پەروەردەیی مناڵ داگیر دەکات. ئەرکی دایک و باوکە ( پەروەرکار )  کە مناڵەکەیان بە دیدێکی سەردەمیان پەروەردە بکەن ، خۆپارێزبن لە پرسیارگەلی نێگەتیڤ تا مناڵەکەیان بە دەروونێکی تەندروست ژیانی بەسەربەرێت چوون هەر ئەو منداڵە دەبێتە دایک یان باوکی نەوەیەکی کەی داهاتوو .

شوعلە ڕەسوڵ

___

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان :- 30 ملیۆن نەخۆشی شەکرە لە جیهان کەمی چارەسەری ئەنسۆلینیان هەیە

KDC

مباپێ یانەکەی جێناهێڵێت

KDC

ئەو ڕۆژانەی

KDC
KDC

FREE
VIEW