KDC

كۆنفرانسی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی ئۆساسۆنا

کارلۆ ئەنچیلۆتی، رایەگەیاند، کە ئۆساسۆنا تیپێكی باشەو بە باشیش بەرگریی دەكەن، پێویستە بە ورییایەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی یارییەكە بكەین.

ئەو راشیگەیاند، کە لەو رەخنانە تێدەگات كە لە تیپەكەی دەگیرێن، “راستە ئێمە یارییەكی باشمان بەرانبەر بەرشلۆنە نەكرد، بەڵام یارییەكی زیرەكانەمان ئەنجامدا، هەمیشە دوای راهێنانەكان ورەی ئەو یاریزانانە بەرز دەكەمەوە، كە یارییان كەم بەردەكەوێت، بۆئەوەی بەردەوام ئامادەبن”.

ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەوەی پێی سەرسامە لە ڤینیسیۆسدا، ئەوەیە كە بەردەوام هەوڵ دەدات و بێ هیوا نابێت، ئێستا هەموان كوالیتی ئەو یاریزانە دەبینین، هەلی گۆڵی زۆر درووست دەكات و، پێویستیشە سوودی زیاتر لە تۆپەكانی وەربگیرێت، ڤینیسیۆس هێشتا یاریزانێكی لاوە و ئەزموونی كەمە، پێویستە تەركیزی تەواوی لەسەر تۆپی پێ بێت و گرینگی بە توڕەبوونی هاندەران نەدات و، دەتوانێت وەك هێرشبەری دووەم، یا یاریزانی باڵ یاری بكات، ئێستا بۆ یاریی كردن ئامادەیە.

کارلۆ ئەوەیشی خستەڕوو، كێشەكە ئەوەیە ئەو یاریزانێكی دیکەی خستووەتە پێش ئەوەوە، پێویستە وابكات لە كاركردن بەردەوام بێت تا كاتی خۆی یەت، گاریس بەیل لە راهێنان كردن بەردەوامە و پێیوایە هەفتەی دابێت، دەتوانێت بگەرێتەوە بۆ یاریكردن، هازارد تووشی پێكانی زۆر بووە، بەڵام دڵنیایە كە زۆر بە باشی دەگەرێتەوە بۆ پێكهاتەی ریاڵ مەدرید، پەیوەندیشی لەگەڵ ڤینیسیۆس وەك پەیوەندی لەگەڵ هەموو یاریزانەكانی دیکەیە و، دەیەوێت تەركیز بكاتە سەر یاری تۆپی پێ، چونكە هەموو شتێكی سەركەوتنی هەیە.

___

نرخی نەوت بەرزتر دەبێتەوە

KDC

ئەمڕۆ لە ئیستنەبوڵی تورکیا تیروپشکی یانە پاڵەوانەکان ڕادەکێشرێ 

KDC

ئەمەریکا خێزانێکی عێراقی دەستگیر دەکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW