KDC

چین پلانی ئەوەی هەیە یەکەم ئئتۆمبێلی فڕین درووست بکات

کۆمپانیایەکی چینی، ئەم هەفتەیە پلانی بۆ دەستپێکردنی یەکەم ئوتۆمبێلی فڕینی ئاشکرا کرد.

ئێچ تی ئایرۆ، کە کۆمپانیایەکی سەر بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی چینییە، رایگەیاند، پلانیان بۆ درووستکردنی ئوتۆمبێلی فڕۆکە هەیە و، دەتوانن بەم زووانە ببێتە واقیعێک لە بازاڕدا.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشدا، کە پلانیان هەیە ئوتۆمبێلی نوێ بۆ بەکارهێنانی بازرگانی، تا ساڵی 2024 دەربکات، بەڵام تێبینی کرد کە دەکرێت دیزاینی کۆتایی بگۆڕدرێت.

کۆمپانیاکە کە هەفتەی ڕابردوو بڕی 500 ملیۆن دۆلاری بەرزکردەوە، گوتی ئوتۆمبێلی داهاتووشی چەندین تایبەتمەندی سەلامەتی دەبێت، لەوانە چەتر.

ئێچ تی ئایرۆ ڕوونیکردەوە، کە ئۆتۆمبێلە فڕینەکەی دیزاینی لاشەکەی سووکە بۆ ڕێگەدان بە فڕینی.

___

خاچی سوور بێ وەڵامە لەسەر نامەی بارودۆخی کۆچبەرانی سنووری پۆڵەندا

KDC

یاریەکانی یۆرۆلیگ

KDC

دادگای سوید حەمید نوری و ئیبراهیم رەئیسی دەستیان لە کوشتنی هەزارن بەرهەڵستکاری ئێرانیدا هەبووە

KDC
KDC

FREE
VIEW