KDC

هۆکاری کەمبوونەوەی سپێرمی پیاو ئاشکرا دەکرێت

هەوای پیس بە شێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر سپێرمەکانی پیاوان هەیە، توێژەرانی ئەمەریکا لە نوێترین دۆزینەوەی دەرهاویشتەکانی هەوای پیس بۆ تەندرووستی مرۆڤ، بەو ئامانجە گەیشتوون.

توێژینەوەی زانستی دەریخستووە کە پیسبوونی هەوا مەترسی هەندێک نەخۆشی زیاد دەکات، لە قەڵەوییەوە تا شەکرە.

ئەوەی نوێیە توێژینەوەیەکی توێژەرانی قوتابخانەی پزیشکی زانکۆی ماریلاندە، کە دەریخست پیسبوونی هەوا بە هۆی درووستبوونی ئەنفۆڵیتەوە، سپێرمی پیاو کەم دەکاتەوە.

توێژەری پێشەنگی توێژینەوەکە، سایکینگ یینگ، گوتی: “دۆزینەوەکانمان دەریخستووە، کە ئەو زیانانەی بەهۆی پیسبوونی هەواوە بەلایەنی کەم دەبێتە هۆی دابەزینی ژمارەی سپێرم، دەکرێت بە لابردنی هەوکردن لە مێشکی مشکەکان چارەسەر بکرێت”.

ئەوەشی گوت کە نیشانی دەدات زانایان دەتوانن چارەسەرییەکان پەرە پێبدەن و دەتوانن ئەم مەترسییە کەم بکەنەوە، یا بەتەواوی چارەسەری بکەن.

توێژینەوە نوێیەکە بەشێکە لە هەوڵە زانستییەکان بۆ تێگەیشتن لە هۆکارەکانی دابەزینی ژمارەی سپێرم لە پیاوان، کە لەم ساڵانەی دواییدا بۆیان دەرکەوتووە.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە: نزیکەی 92٪ ی دانیشتوانی جیهان لەو ناوچانە دەژین، کە ئاستی پاکوخاوێنی لە هەوادا بە ئەندازەی کەمتر لە 2.5 مایکرۆمتەرە لە کەمترین ستانداردی سەلامەتی، کە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی دایناوە، تێپەڕیوە.

پیسبوونی هەوا دەتوانێت لە ڕێگەی ئوتۆمبێل، بڵاو کەرەوەی کارگەکان، ئاگری دارستان زیاتر بێت.

___

نەمسا لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەوە ھاتووچۆی ھاوڵاتیانی سنورداردەکات

KDC

یونیسێف: مەترسی لەسەر تەندرووستی و گەشەی منداڵانی عێراق هەیە

KDC

نەوت لە 86 دۆلار نزیک دەبێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW