KDC

تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا زیاد دەبن

پەیمانگای رۆبێرت کوخی ئەڵمانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە تووشبووەکان، ئاشکرایکرد، کە زیادییەکی ڕوونیان تۆمار کرد لە ژمارەی تووشبووانی نوێی کۆرۆنا ڤایرۆس لە ئەڵمانیا، کە بە تووشبوونی زیاتر لە 28,000 کەس، شەپۆلێکی نوێیان پێشخست و لەوانەیە لە وەرزی زستانیشدا توندتر بێت.

ئینستیتۆیی ڕۆبێرت کوخی ئەڵمانیا، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (28ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، کە ڕێژەی هەفتانەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕوونی دووبارە زیادی کردووە.

پەیمانگەکە ئەمڕۆ ڕوونی کردەوە، کە ئەو ڕێژەیە، ژمارەی تووشبوون بە هەر 130.2، ڕۆژی چوارشەممە، 118 کەس بووە، کە 85.6 هەفتەی پێشتر بووە.

ئەمڕۆ پەیمانگەکە ڕایگەیاند، فەرمانگە تەندرووستییەکانی ئەڵمانیا، لە ماوەی 24 کاتژمێردا کۆی 28 هەزار و 370 حاڵەتی نوێی کۆرۆنایان تۆمارکردووە، هەروەها 126 حاڵەتی مردن.

هەفتەی پێش ئێستا 16770 حاڵەتی هەوکردنی ڤایرۆسەکە هەبووە، هەروەها 67 حاڵەتی مردن.

نزمترین ڕێژەی تۆمارکراوە لە 6ی تەمووز، لە 4.9، لە کاتێکدا زۆرترین ڕێژە، لە 22ی کانوونی یەکەم لە 197.6 تۆمار کراوە، بەپێی داتاکانی پەیمانگاکە، ژمارەی حاڵەتەکانی نەخۆشییەکە لەو کاتەوەی لە بەهاری ساڵی ڕابردووەوە لە ئەڵمانیا بڵاوبووەتەوە، گەیشتووەتە 4,534,452

لەگەڵ ئەوەشدا، پەیمانگاکە تێبینی کردووە، کە کۆی گشتی حاڵەتەکان لەوانەیە زۆر زیاتر بن، چونکە زۆربەی حاڵەتەکان نەدۆزراونەتەوە و تۆمارنەکراون.

پەیمانگەکە ئەوەشی خستەڕوو، کە کۆی ئەو کەسانەی کە لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە و چاکبوونەتەوە گەیشتە 4,247 ملیۆن کەس، لە کاتێکدا ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆوی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە 95,485 کەس بووە.

ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە چارەسەری کۆرۆنایان وەرگرتووە، لە یەکەی چاودێریی چڕدا ڕۆژی چوارشەممە بەرزبووەوە بۆ 1761 کەس.

___

چین ئامێرێکی پێشکەوتوو بۆ ناسین و زانینی باری دەروونی کەسەکان بەکار دێنێت

KDC

شوێنەوارەکانی عێراق هەزانفرۆش دەکرێن

KDC

عێراق قەرزی دەرەکی کەم دەکاتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW