KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان پلانی نوێی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکراکرد

سۆران حەسەن…

دوێنێ پێنج شەممە ڕێکخراوی تەندروستی جیهان پلانی ستراتیژی خۆی بۆ بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە پرۆژەیەک بەگوژمی 23ملیار دۆلار بۆ وڵاتانی کەم دەرامەت ئاشکراکرد دواشی لە وڵاتانی 20 کرد کە بەنیازن کۆتایی ئەم هەفتەیی لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا کۆببنەوە پشتگیرو کۆمەکی بکەن
ئەمەو سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند کە پەتایی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە پلان و بەرنامەی ستراتیژی بۆ وڵاتانی هەژار تامانگی 9 ی ساڵی2022برتییە لە دابین کردنی23,4 ملیار دۆلار
هەوروەهاووتی کەئەم بڕە پارەیە زۆر کەمترە لەو زیانانەی کە بەهۆی ڕێوشوێنەکانی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهان کەوتووە داوای پشتگیری وکۆمەکی لە وڵاتانی جیهان کرد

هەروەها تیدرۆس ئادانۆم گبریسوس بەرێوەبەری ڕێکخراوی نابراو ڕایگەیاند ئەم پەتایە بەم نزیکانە کۆتایی نایەت و دەستەبەرنەبونی پشکنین بۆ دەرخستنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەش نەکردنی ڤاکسین بۆ هه موو وڵاتان مەترسی سەرهەڵدانی شێوەی گۆراوی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسیدارتر زیاتر دەکات

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:”تەنها 0.4٪ ی پشکنین و 0.5٪ ی ڤاکسینەکان لە وڵاتانی کەم داهات بەکارهێنراون، هەرچەندە ئەو وڵاتانە 9٪ ی دانیشتوانی جیهان پێکدێن”

جێی ئاماژەیەبەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ماوەی چەند مانگێکە هەمان پەیام دووبارە دەکاتەوە و داوای بڕی دادپەروەرانە دەکات بۆ هەموو وڵاتەکان بەلایەنی کەم بۆ ماوەی شەش مانگ، بەڵام هیچ سوودێکی نیە.

ئەو داوای خۆی بۆ کۆبوونەوەی سەرۆکی دەوڵەتانی کۆمەڵەی 20 ،کە ئەم هەفتەیە لە ڕۆما بەرێوەدەچێت دووپات کردەوە

سەرچاوە؛-
France24

___

ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی درووست دەکات

KDC

کاریگەری نێگەتیڤی پرسیاری گەورەکان لەسەر مناڵ

KDC

یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیال

KDC
KDC

FREE
VIEW