KDC

چاڤی بێدەنگی شکاند

چاڤی لەنێوان بەرشە و سەدی قەتەری چاڤی بێدەنگی شکاند و وەڵامی ڕۆمانۆی گەورە ڕۆژنامە نووسی سکای سپۆرتی ئیتاڵی دایەوە. چاڤی هێرنادێزی ڕاهێنەری سەدی قەتەری لێدوانەکەى ڕۆمانۆی گەورە ڕۆژنامە نوسی وەرزشی ئیتاڵی ڕەتکردەوە کە باسی ڕێکەوتنی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا کردووە و دووپاتیکردووە تا ئەم ساتە گرنگی بە سەرپەرشتی کردنی سەد دەدات و هیچ ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە واژوو نەکردووە. چاڤی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشکرایکرد، تا ئێستا وەک ڕاهێنەری سەد بەردەوامە لە کارەکەى و لەهەمان کاتیشدا گفتوگۆ هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە و بەرپرسانی یانەى سەد ڕەزامەندبوون لەسەر ڕۆیشتنی لە یانەکە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا. پاش دوورخستنەوەى کومان، دەنگۆکان باس لەوەدەکەن چاڤی وەک ڕاهێنەر دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە و لە ئێستاشدا یانە ئیسپانییەکە ڕاهێنەری تیپی دووەمی یانەکەى بە شێوەیەکی کاتی کردووەتە ڕاهێنەر و ئەوەى تا ئێستا ڕوونە چاڤی بە لانی کەم تا وەستاندنی خولەکانی ئەوروپا بەهۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیال نابێتە ڕاهێنەری بەرشەلۆنە.

___

یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیال

KDC

نامەیەك لە خۆمەوە بۆ خۆم

KDC

هەرێمی کوردستان و سریلانکا لەم بوارەدا ئاڵگوڕ دەکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW