زەیتون سەرەڕای ئەوەی چەندین سوودی تەندرووستی هەیە، بەهەمان شێوە دەتوانی زەیتەکەشی بەکار بهێنی بۆچارەسەری نەخۆشی، لەبەر ئەوەی ترشی ئەسید و چەندی ڤیتامینی تێدایە، کە یارمەتی تەندرووستی لەش دەدات، بەڵام باشتر وایە بەسکی خاڵی بخورێت، لەبەر ئەم هۆکارانە.
- چارەسەرە بۆ کێشەکانی کۆڵۆن: ڕۆنی زەیتون یارمەتی پاراستنی خانەکانی کۆڵۆن دەدات و، لە ناوچون دەیپارێزێت ،ئەمەش وادەکات ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمبێتەوە.
- تەندرووستی بە پێست و قژ، نینۆک، ئێسکەکان دەدات: ڕۆنی زەیتون هەروەها سوودی تەندرووستی هەیە بۆ پێست و قژو نینۆکەکان. دەبێتە هۆی شێدارکردنی پێست، نەهێشتنی کڕێشی قژ، بەهێزبوون و درێژ بوونی نینۆکەکان.
جگەر پاک دەکاتەوە: جگەر بەیەکێک لە کۆئەندامە گرینگەکانی لەش دادەنرێت، لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی پاکردنەوەی هەموو ئەندامەکانی ناوەوە، بۆیە خواردنی ڕۆنی زەیتونیش یارمەتی جگەر دەدات لەپاکبونەوە و دەرکردنی ژەهر بەئاسانی.
کێشی لەش دادەبەزێنێت: ڕۆنی زەیتون ڕێژەیەکی باش فاتی ئەسیدی تێدایە، کە ئەمەش هەستی تێربوونت پیدەبەخشێت، هەربۆیە هۆکارە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش.
یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات: ڕۆنی زەیتون کۆڵسترۆڵی سوودبەخشی تێدایە، ئەمەش وادەکات کە دڵ پارێزراو بێت لە نەخۆشی.
هەوکردن ناهێڵێت: لکۆڵینەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە، کە خواردنی ڕۆنی زەیتون دەبێتە هۆی نەهێشتنی هەوکردنی جەستە.
کۆنترۆڵی ئاستی شەکرەی لەش دەکات: رۆنی زەیتون کۆڵسترۆڵی زیانبەخشی لەش و ئاستی شەکرەی لەش دادەبەزێنێت، هەربۆیە خواردنی زۆر بەسوودە لە پاراستنی لەش بە تووشبوون بەشەکرە.