KDC

کۆبوونەوەی لوتکەیی گلاسکۆو (دواین ڕێگا باشترین هیوایە)

سۆران حەسەن …

ئەمرۆ دووشەممە کۆنگرەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری گلاسکۆو ی ئۆستکۆلاندا بە شداری 120 سەرکردەی جیهان لە بارەی کەشو هەواو ژینگە لە ژێر دروشمی ( دواین ڕێگا باشترین هیوایە ) دەستی بەکارەکانی کرد
ئەمەو لە دوایی کۆبوونەوەی لوتکەیی G20 سەرکردەکانی جیهان بەرەو گلاسگۆ بە رێکەوتن تاجیهان لە کارەساتی ژینگەی و کەشو هەوا بپارێزن ،کەزیاتر کار لەسەر کەمکردنەوەو چۆنیەتی چارەسەرکردنی بڵاوبوونەوەی گاز کەئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی گەرمی زەوی و هەروەها کەمکردنەوەی ڕێژەی کەم دەرکردنی کاربۆن دەکەن ،کەدەبێت بە شێوەیەکی زۆر کەم بکرێتەوە بۆ ئەوەی لە کارەساتێکی کەش و هەوا دووربخرێتەوە ،هەرچەندە دوو وڵاتی گەورەی وەک چین و روسیا کە بەشی زۆر بڵاوبوونەوەی گازەکانن لە کۆبوونەوەکە باشدارنین

هەرلەو بارەیەوە ئەنتۆنیۆ گۆترێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان پێشوازی لە بەڵێن نوێکردنەوەی گروپی جی 20 کرد لە “پابەندبوون لە ئاستی جیهان لەسەر کەش و هەوا و ژینگە بۆ دۆزینەوەی چارەسەریەک ، بەڵام کە ئەو ڕۆما بە هیوایەکی کەم جێدەهێڵێت بەرەو کۆنفرانسی کۆب 26ی گلاسگۆ دەچێت کە ڕۆژی یەک شەممە کۆبونەوەکە دەستی پێکردووە تاڕۆژی سێ شەممە بەردەوام دەبێت بە
ئومێدی دواین ڕێگا باشترین هیوایە

لەلای خۆیەوە بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆتایی لوتکەی جی 20دا ڕایگەیاند ئەگەر (کۆنفرانسی گلاسگۆ) شکست بهێنێت، هەموو شتێک شکست دەهێنێت لەوبارەوە هۆشداریی دا وەک 26هەمین کۆنفرانسی لایەنەکان لەسەر کەش و هەوا ، ئێمە لە لوتکەی جی 20 بەرەوپێشچوونمان ئەنجام دا، بەڵام ئەوە بەس نییە

زیاتر لە 120 سەرکردەی دەوڵەت و حکومەت کە بریتین لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، ناریندرا مودی سەرۆکی هیندستان و سکۆت مۆریسۆن سەرۆک وەزیرانی ئوسترالی کە بەپارێزەری خەڵووز ناودەبرێت بەشداری دەکەن، چونکە وڵاتەکەی گەورەترین سەرچاوەی جیهانە
جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند دەرئەنجامی باشمان هەیە بەڵام ئامادەنە بوونی چین روسیا جێی نائومێدیە چونکە هیچ گفتوگۆیەک وەک ئەوە نیە کە رووبەڕوو بکرێت راستەوخۆ هاوکاری جیهان بکەین
لەدرێژەی لێدوانەکەی بایدن ڕایگەیاند کە هەنگاوی بەشمان بڕیووە بەڵام کاری زیاترمان دەوێت چونکە دەبێت بەردەوام بین لە سەیرکردنی ئەوەی بزانین چین ،روسیا و سعودیە چی دەکەن وچی ئەنجام نادەن

ئەلۆک شارما، سەرۆکی کۆنگرەی لایەنەکان لەسەر کەشوهەوا ڕۆژی یەکەمی کردنەوەی کۆبونەوەی کۆب 26 ڕایگەیاند کۆنفرانسەکە “دوا شت باشترین هیوایە ” بۆ سنوردارکردنی گەرمبوونی کەشوهەوایە بۆ 1.5 پلەی سەدی، کە بەرزترین ئامانجی ڕێککەوتنی پاریسە لە کاتی پەتای کۆڤید-19دا، “گۆڕانی کەش و هەوا نەوەستاهەموو ڕۆشناییەکان
لەسەر سەرکردەکانی کەش و هەوا یە سەرۆکەکانی جیهان دەتوانن “سەرکەوتن بەدەستبهێنن یان ناشتنی هیواکان
هروەها پاتریشیا ئیسپینۆزا، بەرپرسی ژینگەیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی هەڵبژاردنێکی سەخت بۆتەوە بەڵام بە ئاشکرا بڕیاردەدەن

ئەمەو بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە مەراسیمی کردنەوەیدا، لە وتارێکی پێشکەش کرد. گوتی: “مرۆڤایەتی لەمێژە لەسەر گۆرانی کەش و هەوا بە دەوری کاتژمێردا دەسورێتەوە. ئەوە تاکۆتا خولەکی نیوەشەو و پێویستە ئێستا بجوڵێین”
هروەها وتی «ئەگەر ئەمڕۆ گۆڕانکاری کەش و هەوا بە جدی وەرنەگرین، ئەوا سبەینێ زۆر درەنگ دەبێت بۆ منداڵەکانمان کە ئەو کارە بکەن

کۆب 26 کە بۆ ساڵێک دواکەوت بەهۆی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئامانجی کەمکردنەوەی گەرمبوونی زەوی بۆ 1.5 پلەی سەدییە لەسەر ئاستی پێش پیشەسازی بەردەوامبێت
کۆنفرانسەکە پێویستی بە مسۆگەرکردنی پەیمانی زیاترە بۆ کەمکردنەوەی دەرهاوێشتەکان و دابینکردنی میزانیەیی ملیارەها بۆکەش و هەوا لەلایەن وڵاتانی پێشکەوتوو و کۆتایی بە یاساکانی جێبەجێکردنی پەیماننامەی پاریسی ساڵی 2015 کە لەلایەن نزیکەی 200 وڵاتەوە واژۆکراوە
بەڵێنەکانی ئێستا بۆ کەمکردنەوەی تەشەنەسەندن ڕێگە بە تێکڕای پلەی گەرمای ڕووکەشی ئەو هەسارەیە دەدات تا 2.7°C لەم سەدەیەدا بەرزبێتەوە، کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئەو وێرانکارییەی کە پێشتر بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە هەروەهازۆربوونی گەردەلوول و وێرانکاری زیاتر بۆ ژینگەی سروشت دێنێت

سەرچاوە:-
ئاژانسەکانی هەواڵ

___

بەریتانیا گەورە قاچاخچییەکی کورد دەستگیر دەکات

KDC

ئەمەریکا خێزانێکی عێراقی دەستگیر دەکەن

KDC

ڕژێمی سوریا هێزێک بۆ پشتگیر ڕوسیا ئامادەدەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW