KDC

چەتر کورتە چیرۆک


بەیانییەک
لەماڵەکەم وە دەرکەوتم دوای ڕوانینێک بە چەپ و ڕاستی خۆما
لە نێوانی مڵملانێی خەیاڵ و هەندێ لە وردە شتی بەرجەست
کەمێک ڕێگام لە ڕۆشتنەکەما
بەسەر بردو پرسیارەکانم وەلانا
نەمزانی چەترێک چلۆن ، بۆ ها
بەدەستمەوەبوو ، بەسەرمەوە خۆی کردبووە ، لەگەڵ نوکە سەرسمێکی مەردوومانە وەئاگا هاتمەوە.ئەڵێم
گومانم هەیە لەوەی ئەیبینم و نای
بینم ، ئەوەی هەیەنەبارانە تا تەڕ نەبم
نە ئەوەندە خۆرهەتاوێکی بەتینە
سێبەرێ بۆ سەرسەرم دروست بکات .
ئەو خۆی ئەزانێ نەپاراستنی ئەوم ئەوێ لە تۆفانی باران بارین ، نەسێبەری ئەوم گەرەکە
ناتوانێ تۆسقاڵێ فێنکایی نەبۆ جەسەد،م نەبۆ دەروونم بنێرێ.
لەتاو توێی فکرابووم ، بزنە سپیەک لە ئاسک بە گوڕتر بوو هەڵ ئەزنی بەسەر تاشەبەردەکانی چیاسەختەکەی ئەو بەر ئاوایی کاتێک لێی نزیک بوومەوە مام بزن ڵێم قوت بوویەوە بەرامبەرم بەهێمنی ڕاوەستاو بەدەنگێکی گڕەوە ، پێی وتم
حەز ئەکەم بزانم بۆ دوای من کەوتوی ، ئەتەوێ بەم چەترەی دەستەوە ڕاوم کەیت و کەش و هەوای ئەم ژینەم لێ بشێوێنی ، تۆ لەوەبگە کە ناتوانی بەچەترێکی بێکەڵڵک فرەسەت لەمن بێنی .
لەداخانە هەتا توانیم چەترە بۆرم دا بە زەویا ، لەسەرچۆک دانیشتم من لەدووی تۆنەهاتوم و هەرگیز ئەو ڕێگایەش بەخۆم نادەم کە من ڕاو چی نیم تۆم لە چۆلەکەیک زیاتر خۆس ئەوێ هەروەک چۆن چۆلەکەیەکێشم هێندە خۆم خۆش ئەوێ ، من لەڕووی ئەم تاشە بەردانەیا سەرسام ماوم لە دوی نازناوێکی مرۆڤ دۆست و ئاژەڵ ویست و باڵندەپەروەر ئەگەڕێم
تا بەرگێ لەکردەوی چاکی لێ وەرگرم
مام بزن کەمێ بەسەر سوڕماوییەوە سەرنجی دام و هەناسەیەکی گەرمی لە هەناوییەوە هێنایەدەرەوە ، تێ گەشتم ، پێی وتم بڕوانە ئەو کڵاو لانە سەختە ئەبینی، ڕوو لەوێ بنێ پیرە جوانێکێ
سەرو سیما سپی لەوێیە لە یارانی دەوروپشتی بپرسە ،ڕێم بۆلای شالیاری میهرەبان و ئاژەڵ دۆست هێناوە تا ڕێگای کردەوەی چاکی مەردوم پەیدابکەم لەوێ نووری سپی لە کێوەلانی سپی ئەبینی .
پاش ماندوو بونێک بەسەرکەتنی بەردەسەختەکانا نزیک بوومەوە لە هەوار ، کاتێک گەشتمە کێوەلانی یارانی سپی ،سەراپا گەورەو بچوک مەراسیمی چەمەرگەر٭یان ئەگێڕا بۆ
پۆلێ باڵندەی سپی مەرگیان لەدەست دابوو بە تاپڕی مەردووم تاپڕانی ڕەش کارانی ڕەفتار بەد . هەر لەوێ کەوتمەوە نێوەندی چەمرگەرییەکەوە ،ئیتر لە وێندەر دەمێنمەوە ، تا هەموان ئەبینم
٭چەمەرگەر مەراسیمی جۆرە پرسەیەکە بەشێوەیکی تایبەتە کە کۆن زیاتر لەناوچەی هەورامان ئەوجۆرە مەراسیمە ساز ئەکرا لەلایەن خانەوادەی مردووەکەوە.
نوسینی لەتیف عومەر
،

___

پێک هێنانی حکومەتی ئەفغانستان دوادەکەوێ

KDC

وەرزشوانێکی کورد چەندین سەرکەوتنی لە لیگی بەریتانیا بۆ خۆیی مسۆگر کرد

KDC

عێراق و سعوودیە دەروازەیەکی نوێ دەکەنەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW