KDC

” تارمایەکانی عیشق “


خەتا مەکە
کە لەمانای خەتا ناگەی
چی لە جوانی
وەفا جوانتر وەفا هەیە .
بێ وەرەوە بیر لە ئێستام
بکەرەوە کەی لەڕۆحی خۆشەویستی خەتا هەیە.
٭٭٭٭
با ، گوناهی مللی خۆمان
نەکەینە جێژوانی حەزمان
بۆچی زەمین بتۆرێنین .
کە ئەستێرەی خۆشویستی
هەردوکمانە ، هەتا مردن
لە باوەشیا هەردەمێین .
٭٭٭٭
هەموو شەوێک بەخێرایی
بە بەر پەنجەرەی ژورەکەم
دێیت و دەچیت ڕێ ڕەت ئەکەیت.
وەک سەرمەستی بێنیگایەک
تێ ئەپەڕیت ڕاناوەستی
گوێیەک لە ئاهی من بگریت .
٭٭٭٭
ئەگەر عیشق بلاوێنین
زەمین چرۆی دۆستانە بۆ
مرۆڤەکان پەیدا ئەکات .
وەرە تارمایی شەوانم
گوێ هەڵمەخە خۆشییەکی
ئەم ژیانەم پێ ببەخشە .
٭٭٭٭
لەتیف عومەر

___

تۆیۆتا چیدیکە ئەڤەلۆن بەرهەم ناهێنێت

KDC

بەم شێوە بزانە کێشەی دڵت هەیە، یا نا

KDC

گرینگترین یارییکانی ئەمڕۆی ئەورووپا و ئاسیا

KDC
KDC

FREE
VIEW